ده‌زگاى فام له هه‌ولێر بڕیارى داوه كتێبى "ژوورى رووداوه‌كان"ى جۆن بۆڵتنى راوێژكارى پێشووى ئاسایشى نه‌ته‌وه‌یى بڵاو بكاته‌وه كه دوێنێ ده‌رچووه، سه‌نگه‌ر زرارى به‌ڕێوه‌به‌رى ده‌زگاى فام بۆ "وشه" باسى له گرنگى وه‌رگێڕانه‌كه بۆ خوێنه‌رانى كورد كرد و گوتى، "بۆڵتن به هاوسۆزى كورد داده‌نرێت و له كتێبه‌كه‌یشى زیاتر له 20 جار ناوى كوردى هێناوه".
كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن له ژێر ناونیشانی "ژووری ڕووداوه‌كان، یاده‌وه‌رییه‌كان له كۆشكی سپییه‌وه"، له‌لایه‌ن ده‌زگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه ده‌كرێته كوردی و بڵاو ده‌كرێته‌وه.
گرنگه بزانین جۆن بۆڵتن چۆن باسى كوردى كردووه
سه‌نگه‌ر زراری به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای فام بۆ چاپ و بڵاوكردنه‌وه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، "ئه‌م كتێبه‌ی بۆڵتن به‌ر له‌وه‌ی بڵاو بێته‌وه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی زۆری له‌سه‌ر ئاستی دنیادا هه‌بوو، ته‌نانه‌ت كۆشكی سپیی ئه‌مه‌ریكا زۆر هه‌وڵی دا ڕێ له بڵاوبوونه‌وه‌ی بگرێ، به‌ڵام دادگای باڵای ئه‌مه‌ریكا پشتگیریی له بڵاوكردنه‌وه‌ی كرد، له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌شی كاریگه‌رییه‌كی زۆری له‌سه‌ر دنیا دانا، له سه‌رووی هه‌مووشیانه‌وه دۆناڵد تڕه‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، كه داوای زیندانیكردن و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر ماڵ و سامانی بۆڵتنی كرد".
سه‌نگه‌ر زراری ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا كه یه‌كێك له‌و كه‌سایه‌تییانه‌ی جۆن بۆڵتن زۆر له‌سه‌ری ڕاوه‌ستاوه و قسه‌ی له‌سه‌ر كردووه، دۆناڵد تڕه‌مپه، "تڕه‌مپ هه‌ر خۆی كه‌سێكی سه‌رنجڕاكێشه و له‌سه‌ر ئاستی دنیا بۆچوونی جیاجیای به‌رانبه‌ر هه‌ن، ئینجا كه‌سێكیش بێت و له نزیكه‌وه كاری له‌گه‌ڵ كردبێ و باسی بكات، ئه‌مه سه‌رنجڕاكێشتره".
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای فام گوتی، "له هه‌موو ئه‌مانه گرنگتر بۆ ئێمه‌ی كورد ئه‌وه‌یه، كه جۆن بۆڵتن به كه‌سێكی هاوسۆزی كورد داده‌نرێ و له كتێبه‌كه‌شدا زۆر باسی كوردی كردووه، له‌م كتێبه‌دا زیاتر له 20 جار ناوی كوردی هێناوه، ئه‌مه بۆ ئێمه خاڵێكی گرنگه و ده‌بێ بزانین چۆن باسی كردووین و وێنای ئێمه له دیدی ئه‌وانی ئه‌مه‌ریكی چۆنه".
له‌باره‌ی چاپه‌كه گوتی: "هه‌وڵ ده‌ده‌ین له ماوه‌ی كه‌متر له دوو مانگ و به‌ر له وه‌رگێڕانی بۆ زۆر زمانی تری دنیا، به وه‌رگێڕانێكی جوان و ورد، كوردییه‌كی پاراو، دیزاینێكی جوان، چاپێكی نایاب، كتێبه‌كه پێشكه‌شی خوێنه‌رانمان بكه‌ین و بیخه‌ینه بازاڕ".
ئه‌گه‌رچی ئه‌م كتێبه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه ده‌رچووه، به‌ڵام ده‌زگای فام یه‌كسه‌ر ده‌ستی به وه‌رگێڕانی كتێبه‌كه كرد، له‌مباره‌یه‌وه به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگاكه گوتی: "زمانی كوردی هیچی له زمانه‌كانی تر كه‌متر نییه، تا ئێمه چاوه‌ڕێ بین به زۆر زمان بڵاو بێته‌وه ئینجا ده‌ست پێ بكه‌ین، وه‌ك پێشتر ده‌كرا و تا ساڵانێكی زۆری پێ ده‌چوو ئینجا كتێبی گرنگ ده‌كرانه كوردی، ده‌بێ ئێمه ئه‌و جۆره سنووره ببڕین و وه‌ك هه‌ر زمانێكی تر، كتێبی گرنگ له‌گه‌ڵ بڵاوبوونه‌وه‌ی به زمانه ئه‌سڵییه‌كه، دوای ماوه‌یه‌كی كه‌م لای ئێمه‌ش بڵاو بێته‌وه، خوێنه‌ری كورد شایه‌نی ئه‌وه‌یه ئه‌م كاره‌ی بۆ بكرێت و دانه‌بڕێ".
سه‌نگه‌ر زرارى به‌ڕێوه‌به‌رى فام : بۆڵتن هاوسۆزى كورده و زیاتر له 20 جار له كتێبه‌كه ناوى كوردى هێناوه
له‌باره‌ی ناونیشانی كتێبه‌كه‌وه، سه‌نگه‌ر زراری گوتی، "خۆی ناونیشانی كتێبه‌كه ئه‌گه‌ر بكرێته كوردی به‌م جۆره‌یه "ئه‌و ژووره‌ی كه ئه‌مانه‌ی تێدا ڕووی دا"، یان شتێكی له‌م جۆره، به‌ڵام ئه‌مه بۆ كوردی نابێت و ئێمه وه‌رگێڕانی وشه به وشه ناكه‌ین، گرنگیی زۆریش به وه‌رگێڕانه‌كه ده‌ده‌ین، بۆیه تا پێمان بكرێ زمانی وه‌رگێڕانه‌كه پاراو ده‌بێ".
به‌ڕێوه‌به‌ری ده‌زگای فام، ناوی وه‌رگێڕه‌كانیشی بۆ "وشه" ئاشكرا كرد و ڕاگه‌یاند كه ئه‌م كتێبه له‌لایه‌ن سێ وه‌رگێڕی به‌توانا دێته وه‌رگێڕان، ئه‌وانیش هه‌ریه‌ك له "سه‌نگه‌ر حه‌سه‌ن و هاوكار عه‌بدوڵا و بنار جه‌بار"ن، هه‌رسێكیان وه‌رگێڕی وردن و پێشتر كاری جوانیان هه‌بووه، شاره‌زایی باشیان له زمانی ئینگلیزی و دیالێكتیكه‌كانی زمانی ئینگلیزی‌دا هه‌یه. له كۆتاشدا كه‌سێك له ده‌زگای فام به سه‌رله‌به‌ری كتێبه‌كه‌دا ده‌چێته‌وه و چه‌مك و زمان و داڕشتن و ڕێنووس و خاڵبه‌ندییه‌كه یه‌ك ده‌خات.