ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وام به‌رز ده‌بێته‌وه، شاره‌وانیی هه‌ڵه‌بجه ده‌ڵێ 15 ڕۆژ جارێك هه‌ڵمه‌تی ده‌رمانڕێژكردن ئه‌نجام ده‌ده‌ین، داوا له هاووڵاتییان ده‌كه‌ین پابه‌ندی ڕێنوێنییه‌كان بن چونكه دۆخه‌كه مه‌ترسیداره.
15 ڕۆژ جارێك هه‌ڵمه‌تی دهرمانڕێژكردنهكهمان ئه‌نجام داوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م 25ی حوزه‌یران، كوێستان شێخ كه‌ریم سه‌رۆكی شاره‌وانیی پارێزگای هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ڵمه‌تێكی دهرمانڕێژیی ناوبازاڕی هه‌ڵه‌بجه و شوێنه گشتییه‌كان كرا، كارمه‌ندانی شاره‌وانی و كۆمپانیای گارێكس تێیدا به‌شدار بوون، له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆناوه، 15 ڕۆژ جارێك هه‌ڵمه‌تی دهرمانڕێژكردنهكهمان ئه‌نجام داوه و ئه‌مه 15یه‌مین هه‌ڵمه‌ت بوو.
زیاتر ڕوونی كرده‌وه، وه‌زاره‌تی شاره‌وانی ده‌رمانه‌كه‌مان بۆ دابین ده‌كات، هه‌ر خێزانێكی هه‌ڵه‌بجه‌ش داوا بكات ده‌ڕۆین و ماڵه‌كه‌ی بۆ ده‌رمانڕێژ ده‌كه‌ین، ئه‌مڕۆ له به‌رده‌م سه‌رۆكایه‌تیی شاره‌وانیی بۆ ناو بازاڕ، تا مۆنه‌مێنتی شه‌هیدانی هه‌ڵه‌بجه‌مان ده‌رمانڕێژ كرد و بۆ ماوه‌ی یه‌ك هه‌فته كاریگه‌ریی له كوشتنی ڤایرۆسه‌كه ده‌بێت.
ناوبازاڕی هه‌ڵه‌بجه قه‌ره‌باڵغه، بۆیه داوامان له هاووڵاتییان ئه‌وه‌یه ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه و خۆیان بپارێزن، ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن و ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌كار بهێنن، به‌هۆی ئه‌و دۆخه كه ته‌نگژه‌ی داراییه، ناتوانرێت ڕێ له كه‌سابه‌تی هاووڵاتییان بگیرێت. كوێستان وای گوت.
هه‌ڵه‌بجه / عه‌زیز ڕه‌سووڵ