له به‌شی یه‌كه‌می كتێبه‌كه‌ی جۆن بۆڵتن "ئه‌و ژووره‌ی كه تێیدا ڕوویدا" وێرای باسكردنی له كه‌سایه‌تی تره‌مپ، باس له چۆنیه‌تیی پێكهێنانی حكوومه‌ت و كابینه‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا له ژێر حوكمی دۆناڵد تره‌مپ ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه تره‌مپ هه‌موو ڕێسا و بنه‌ما و عورفه‌كانی پێشووی شكاند و كه‌سه‌كانی له‌سه‌ر بنه‌مای شاره‌زایی دانه‌دان، به‌ڵكوو له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌وه بوو كه كێ زۆرتر گوێڕایه‌لیه‌تی و كه‌متر دژایه‌تی بۆچوونه‌كانی ئه‌و ده‌كات، بڕیاری ده‌دا.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ی كێشه‌یه‌كه‌وه ڕووی ده‌دا، سبه‌ی هه‌مان شت دووباره ده‌بووه‌وه و له ڕۆژانی تریش به‌هه‌مانشێوه، ئه‌مه‌یش به‌هۆی ئه‌وه‌وه بوو كه كه‌سانی ناو كۆشكی سپی كه‌م گرنگیان به ڕووداوه‌كان ده‌دا و بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان ده‌گه‌ڕان، نه‌ك چاكسازی، دۆخه‌كه هه‌ر چۆنێك بێ له‌مه باشتر نه‌ده‌بوو، ئه‌مه ده‌رهاوێشته‌یه‌كی بێزاركه‌ر بوو، به‌ڵام هیچ چارێكی تر نه‌بوو، ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و شێوازه به‌رده‌وام بیت، كاتێك پێوه‌ندیت به حكوومه‌ته‌كه‌وه كرد. هه‌میشه به‌رائه‌ت و ئه‌ستۆپاكی به شێوه‌یه‌كی حه‌قیقه‌ت نمایش ده‌كرا، هیچ كێبه‌ركێیه‌ك له‌سه‌ر پۆسته باڵاكان نه‌بوو، به‌ڵكوو یه‌كلایه‌نه یه‌كلایی ده‌كرانه‌وه.
ئاڵوگۆڕی سه‌رۆكایه‌تی داهێنانێكی ئه‌مه‌ریكییه و له چه‌ند ده‌یه‌ی ڕابردوو زۆرترین ورده‌كاری وه‌رگرت، تیمی نوێ به وردی توێژینه‌وه‌یان ده‌كرد له كۆلێژه باڵاكانی به‌ڕێوه‌بردنی كار، بۆ ئه‌وه‌ی چۆنیه‌تیی كاره‌كان به شێوه‌یه‌كی باشتر بزانن، شێوازێكی پێشكه‌وتووتر بگرنه‌به‌ر، ئه‌مه بوونی هه‌بوو له ماوه‌ی دانانی سه‌رۆكی نوێ و جێگیربوونی حكوومه‌ته‌كه‌ی، به‌ڵام ئێسته بۆ هه‌میشه بوونی نه‌ماوه و ون بوو، ته‌نیا له ڕووی سیاسییه‌وه له كه‌سه‌كان ده‌كۆلرێته‌وه و گرنگی به كۆمه‌ڵێك به‌رژه‌وه‌ندی ده‌درێ له‌گه‌ڵ پێوه‌ندی به ده‌زگه‌كانی ڕاگه‌یاندن، نامه‌وێ نكۆڵی بكه‌م، به‌شێك له گۆڕانكارییه‌كان له‌وانی تر باشتربوون، به‌ڵام چۆنیه‌تی ئاشكرابوونی په‌رده له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كانی حكوومه‌تی تازه جیاواز بوو.
گوێڕاڵی تره‌مپ تاكه پێوه‌ری دانانی كه‌سه‌كان بوو له پۆسته باڵاكان
كاتێك ریچارد نیكسن 1968 – 1969 ده‌سه‌ڵاتی گرته ده‌ست، یه‌كێك له گۆڕانكارییه هاوچه‌رخ و گرنگه‌كانی له مێژووی ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دا، به‌هۆی وردی لێكۆڵینه‌وه و دیارییكردنی كه‌سه‌كان، ڕۆناڵد ریگان مامۆستایه‌كی باڵا بوو له پابه‌ندبوون به ڕێسا و بنه‌ماكان، به‌ڵام گۆڕانی تیمی ده‌سه‌ڵات لای تره‌مپ بریتی بوو له به‌سه‌ربردنی شه‌وێك له ستۆدیۆكانی مانهاتنی كه‌ناڵی فۆكس نیوز، بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان قسه بكات، سه‌رجه‌م كاره گرنگ و له پێشینه و بڕیاره گرنگه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكایش ته‌نیا له دوای سه‌عات 10ی شه‌وه‌وه ڕوویان ده‌دا!
هیله‌ری كلینتن سوپایه‌كی گه‌وره‌ی كه‌سانی شاره‌زای له‌گه‌ڵ بوو كه ئاماده‌بوون بۆ وه‌رگرتنی ده‌سه‌ڵات، به‌ڵام دۆناڵد تره‌مپ چه‌ند كه‌سێكی خاوه‌ن پێگه و ده‌سه‌ڵاتی له‌گه‌ڵ بوو، كاتێك سه‌ركه‌وتنیشی به ده‌ستهێنا له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی خۆی و ئه‌و كه‌سانه، پۆسته‌كانی پڕكرده‌وه.
له سێ حكوومه‌تی پێشووی ئه‌مه‌ریكا كارم كرده‌وه و ئه‌وه‌ی بینیم له دوای بردنه‌وه‌ی كاندیدێكی سه‌رۆكایه‌تی زۆر جیاواز بوو له بردنه‌وه‌كه‌ی تره‌مپ، ئه‌و به به‌خشینه‌وه‌ی سه‌دان هه‌زار دۆلار ده‌ستی پێكرد، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا، ئه‌ركی زۆر له‌سه‌ر شانی ئه‌و حكوومه‌ته بوو، چونكه ڕووسیا و چین گه‌رده‌لوولێكی گه‌وره‌یان له جیهان له دژی ئه‌مه‌ریكا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ستراتیجی ده‌ست پێكردووه و به‌رده‌وامی هه‌یه و فره‌وانتر ده‌بێت، له هه‌موو لایه‌كه‌وه ئه‌وان ئێران و كۆریای باكور به نهێنی له دژی ئه‌مه‌ریكاوه هان ده‌ده‌ن، به‌ڵام له شوێنی به‌رگرتن له‌و گه‌رده‌لووله، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا چی كرد، ده‌ستی به كۆمه‌ڵێك هه‌ڕه‌شه كرد، بێ ئاگابوو له سه‌رهه‌ڵدانه‌وه‌ی تیرۆریستان له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و حاڵی وێرانبووی عێراق و سووریا و لبنان و یه‌مه‌ن و ئه‌فغانستان، له كوبا و ڤه‌نزوێلا و نیگاراگوا گرفتی گه‌وره هه‌بوو، ئه‌مانه هیچ چاره‌سه‌ر نابن به كه‌سێكی هه‌ژار له ڕووی هزرییه‌وه، ته‌نیا له حاڵه‌تێك نه‌بێ، كه كه‌سه به ئاگاكان فشاری له‌سه‌ر دروست بكه‌ن، سیاسه‌تی من پشتیوانی بوو بۆ ئه‌مه‌ریكا و ئه‌مه‌ریكییه‌كان، له ڕووی ئابوورییه‌وه پشتم به ئاده‌م سمیس ده‌به‌ست، ئادمۆند پۆرك له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه، گرنگیدان به دراوی فیدرالی و به‌یه‌كه‌وه گونجاندنی زیاتری ئایینه‌كان.
له‌بابه‌تی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یییه‌وه پشتم به تێزه‌كانی جۆن فۆسته‌ر دالاس ده‌به‌ست، به‌ر له‌وه‌ی كه‌مپه‌ینی هه‌ڵبژاردنی تره‌مپیش ده‌ست پێ بكات، گه‌وره به‌رپرسانی كه‌مپه‌ینه‌كه‌م ده‌ناسی، وه‌كو ستیڤ بانۆن و دیڤ بوسی و كیلیان كونوای، له زووه‌وه گفتوگۆمان كرد له‌باره‌ی پێوه‌ندی كردنم به حكوومه‌تی تره‌مپه‌وه، له ئه‌گه‌ری بردنه‌وه‌ی، دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌وه‌یش هه‌مووان وا بیریان ده‌كرده‌وه كه ده‌توانم و پێویستم بۆ خزمه‌تكردن وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه، له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش خودی به‌رپرسانی كه‌مپه‌ینی تره‌مپ و كه‌سانی نزیك لێیه‌وه پیرۆزباییان لێ كردم و له میدیاكانیش زۆری له‌سه‌ر گوترا. به‌ڵام پارێزخوازه‌كان ده‌ستیان به فشار كرد و دواجار ویستیان وه‌ك جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه دابمه‌زرێم، به‌ڵام له‌وكاته‌وه شتێكی سه‌یر هه‌بوو، ئه‌ویش گواستنه‌وه‌ی بڕیاره‌كه‌ی تره‌مپ بوو كه ڕسته‌ی یه‌كه‌می به‌وه‌وه ده‌ستی پێكرد، كه پێویسته له‌سه‌رت وه‌كو جێگری وه‌زیر كار بكه‌یت، ئه‌مه ڕسته‌یه‌كی سه‌یر بوو، له كاتێكدا زۆر خه‌ڵك له ده‌وروبه‌ری بوون كه له ڕووی سیاسی و فه‌لسه‌فییه‌وه بۆچوونی جیاوازیان هه‌بوو، به‌ڵام هه‌مووان بێده‌نگیان به‌رانبه‌ر بڕیاره‌كان هه‌ڵبژاردبوو.
ئه‌گه‌ر بیر له‌وه بكه‌ینه‌وه كه بنه‌ما و پێوه‌ر ڕاسته‌كانی هه‌ڵبژاردنی كه‌سه‌كان بۆ پۆسته‌كانی حكوومه‌تی تره‌مپ چی بوون؟ بۆچی رۆبه‌رت جولیانی وه‌ك جێگری گشتی و رۆمنی وه‌ك سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆشكی سپی دانران، له كاتێكدا ناتوانرێ نكۆڵی له به‌هره‌كانی پلاندانان و به‌ڕێوه‌بردنی جولیانی بكرێت.
هه‌ر له سه‌ره‌تای سه‌ركه‌وتنیه‌وه نزام كرد خودا وڵاته‌كه‌مان بپارێزێت
كه‌مێك بیرم له چۆنیه‌تیی بیركردنه‌وه‌ی تره‌مپ كرده‌وه و له‌به‌ر خۆمه‌وه گوتم، خودا یارمه‌تی وڵاته‌كه‌مان بدات، چونكه ئه‌و به‌هره و زیره‌كی كه‌سه‌كانی به‌لاوه گرنگ نه‌بوو، به‌ڵكوو گوێڕایه‌لی و پابه‌ندیه‌تی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێكه‌وه بوو، هه‌رچۆنێك بێ رۆبه‌رت جۆلیانی زۆر به‌خشنده و به‌ڕێز بوو له‌گه‌ڵم، دوای ئه‌وه‌ی خۆی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی پێ نه‌درا، ئه‌و به تره‌مپی گوتبوو، جۆن باشترین بژارده‌یه، له 17ی تشرینی دووه‌م/نۆڤێمبه‌ری 2016 دۆناڵد تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه كردم و پیرۆزباییم لێ كرد و باسی پێوه‌ندییه ته‌له‌فۆنییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ پوتین و شی جین بینگ و دوا كۆبوونه‌وه‌كانی كرد و دووپاتی له‌وه كرده‌وه كه دوای نیوه‌ڕۆ دیداری له‌گه‌ڵ شینزۆ ئابێی سه‌رۆك وه‌زیرانی ژاپۆن هه‌یه و به‌ڵێنی پێدام كه له چه‌ند ڕۆژی داهاتوو یه‌كتر ده‌بینین، ئێمه چاوه‌ڕێی تۆین له پێناوی كۆمه‌ڵێك كاردا، دوای چه‌ند ڕۆژێك مایك فلین وه‌ك ڕاوێژكاری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی و مایك پۆمپیۆ وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری سی ئای ئه‌ی دامه‌زرێنران.
دوای ئاشكرابوونی ناوی فلین، هینری كیسنجه‌ر پێی گوتم، هه‌ر ئه‌مساڵ له كۆشكی سپی نامێنێت، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی فلین و كیسنجه‌ر به باشی و له نزیكه‌وه یه‌كتر ناناسن، به‌ڵام كیسنجه‌ر زۆر وردبوو و گوتی، ئه‌و پۆسته شوێنی مایك فلین نییه. ورده ورده پۆسته‌كان پڕكرانه‌وه و نیكی هالی وه‌ك باڵوێزی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به پله‌ی سه‌رۆك وه‌زیران دیاریی كرا، كه‌چی پۆستی وه‌زیری ده‌ره‌وه هه‌ر به به‌تاڵی مابووه‌وه.
ده‌بوو وه‌زیری ده‌ره‌وه به‌رپرس بێ له سیاسه‌تی ده‌ره‌وه و كه‌سێكی زۆر وریا و شاره‌زا بێت، بۆ مامه‌ڵه‌كردن له جیهانێك كه هه‌مووان چاویان له‌سه‌ر ئه‌مه‌ریكایه، نیكی هایلی تره‌مپ وه‌ك سكرتێرێك سه‌یری ده‌كرد و كه‌م ئه‌زموون بوو، دواجار جارید كۆشنر كه پێشتر پۆل مانفۆرت له‌كاتی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنی به‌یه‌كتری ناساندین، پێوه‌ندی پێوه كردم و دووپاتی كرده‌وه كه تا ئێسته‌یش من باشترین و تاكه بژارده‌م بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه و له نێو ئه‌و كه‌سانه‌ی خراونه‌ته ڕوو، تره‌مپ زیاتر له هه‌مووان به تۆوه سه‌رسامه و ئێمه‌یش وه‌ك تیمی تره‌مپ به‌هه‌مانشێوه تۆ به باشترین ده‌زانین.