هه‌رچه‌نده 62 ساڵ به‌سه‌ر كوژرانى تێپه‌ڕیوه، به‌ڵام تا ئێسته مشت‌ومڕ له‌باره‌ى ژیانى ئه‌و نه‌بڕاوه‌ته‌وه، هه‌ندێك به دڵسۆز و دامه‌زرێنه‌رى ده‌زانن و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه هه‌ندێكى تر به خۆفرۆش و به‌كرێگیراوى ده‌زانن، ئه‌و پیاوه‌یش نوورى سه‌عیده كه 14 جار بووه سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. ئه‌مه‌یش نه‌ك ته‌نیا له مێژووى عێراق ده‌گمه‌نه، به‌ڵكو له‌سه‌ر ئاستى دنیا ژماره‌ى پێوانه‌ییه.
نوورى سه‌عید كێیه؟
نوورى سه‌عید ساڵح ته‌ها له ساڵى 1888 له گه‌ڕه‌كێكى شارى به‌غدا له دایك بووه و دواتر چووه‌ته قوتابخانه‌ى سه‌ربازى عوسمانى و بووه‌ته ئه‌فسه‌ر، له چه‌ند شه‌ڕێكى ده‌وڵه‌تى عوسمانى به‌شدارى كردووه، باوكى له به‌غدا فه‌رمانبه‌رى ئه‌وقاف بووه. نوورى سه‌عید به گرنگترین كه‌سایه‌تیى ده‌سه‌ڵاتى پاشایه‌تى له عێراق داده‌نرێت كه ئه‌و ده‌سه‌ڵاته دامه‌زرێنه‌رى عێراقى نوێ بوو، له نێوان 1921 تا 1958 نزیكه‌ى 37 ساڵ به‌رده‌وام بوو. نوورى سه‌عید له‌م ماوه‌یه‌دا 14 جار كراوه‌ته سه‌رۆك وه‌زیران و چه‌ندان پۆستى تر‌ى گرنگى له‌م ده‌سه‌ڵاته به‌ڕێوه بردووه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان: باوكى نوورى سه‌عید كورد بووه و دایكیشى تورك
ئایا نوورى سه‌عید كورد بوو؟
له‌باره‌ی ره‌چه‌ڵه‌كى نوورى سه‌عید زۆر بۆچوونى جیاواز هه‌یه، هه‌ندێك ده‌ڵێن له تیره‌ى قه‌ره‌غولى بووه كه لقێكى هۆزى شه‌مه‌رى عه‌ره‌بییه، هه‌ندێكى تریش باس له‌وه ده‌كه‌ن باوكى نوورى سه‌عید كورد بووه و فاتیمه‌ى دایكیشى تورك بووه. سه‌رچاوه عه‌ره‌بییه‌كانیش نكۆڵى له‌وه ناكه‌ن كه گومان ده‌كرێ نوورى سه‌عید عه‌ره‌ب بووبێت و له‌وانه‌یه كورد بووبێ. له‌وانه دكتۆر محه‌مه‌د مه‌زهه‌ر ئهدههمى كه مێژوونووسێكى عێراقییه و له كه‌ناڵى
"التغیر" پرۆگرامى "شتێك له مێژوو" پێشكه‌ش ده‌كات، ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات بۆچوونێك هه‌یه كه نوورى سه‌عید كورد بووه. دوو به‌ڵگه هه‌یه له‌سه‌ر كوردبوونى نوورى سه‌عید یه‌كه‌میان له گه‌ڕه‌كى "تبه الاكراد" له ناوچه‌ى مه‌یدانى به‌غدا نیشته‌جێ بووه، ئه‌و گهڕهكهیش له ساڵى 1850 كوردى تێدا نیشته‌جێ بووه، دكتۆر محه‌مه‌د باس له‌وه‌یش ده‌كات، ناوى نوورى سه‌عید لێكدراوه بووه "محه‌مه‌د نوورى" بووه، واته "حهمهنوورى". جگه له‌م دوو ئاماژه بچووكه هیچ شتێكى تر له‌سه‌ر كوردبوونى نوورى سه‌عید نییه.
سیاسه‌تى نوورى سه‌عید
نوورى سه‌عید بڕواى وا بووه ده‌بێت عێراق به‌هێزه‌وه دروست ببێت، بۆ ئه‌مه‌یش به بۆچوونى ئه‌و ده‌بێت له‌گه‌ڵ به‌ریتانیا بێت، نوورى سه‌عید له ناوخۆى عێراق دژى چه‌ند ره‌وتێك و سیاسه‌ت و ئایدیۆلۆجیایه‌ك بووه، له‌وانه شیوعییه‌كان و قهومییهكانى عه‌ره‌ب به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى ده‌یانویست له دواى ساڵى 1941 عێراق له ئه‌ڵمانیاى نازى نزیك بكه‌نه‌وه. یه‌كێك له‌و خه‌سڵه‌تانه‌ى نوورى سه‌عید ئه‌وه بووه توانایه‌كى پیلانگێڕى زۆرى هه‌بووه بۆ دوورخستنه‌وه‌ى نه‌یارانى له ده‌سه‌ڵات، هه‌ر ئه‌مه‌یش وایكردووه به كه‌سێكى ته‌ڵه‌كه‌باز و پیلانگێڕ دابنرێت له سیاسه‌ت. دڵسۆزى ئه‌و بۆ به‌ریتانیا و بنه‌ماڵه‌ى پاشایه‌تى له عێراق هۆكارێك بووه له‌وه‌ى 14 جار ببێت به سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق. بڕواى به‌وه هه‌بووه نابێت عێراق به قوربانى وڵاتانى تر‌ى عه‌ره‌بى بكرێت، هه‌ر به ئاشكرا گوتوویه‌تى من نامه‌وێ عێراق بكه‌م به قوربانى فه‌له‌ستین. ئه‌و كه‌سێكى سیاسى و دیپلۆماسى بووه و زمانى عه‌ره‌بى و توركى و ئینگلیزى به ڕه‌وانى زانیوه.
بهزمهكانى نوورى سه‌عید
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له چه‌ندان به‌زمى نوورى سه‌عید ده‌كه‌ن، له‌وانه ده‌گوترێ جارێكیان سوارى به‌له‌مێكى ماسیگران ده‌بێت و بۆى ده‌رده‌كه‌وێ ماسیگهرهكان عه‌ره‌قیان لایه و ئه‌ویش داواى پێكێكیان لێ ده‌كات، كاتێك پێكهكه ده‌خواته‌وه و به دوو ماسیگرى سه‌ر به‌له‌مه‌كه ده‌ڵێ، "من نوورى پاشام" نوورى سه‌عید به "نوورى پاشا" ناسرابوو، ئه‌وانیش پێده‌كه‌نن، ده‌ڵێ به‌چى پێدهكهننڤ له وه‌ڵام ده‌ڵێن "پێكێكت خواردووه‌ته‌وه ده‌ڵێى نوورى پاشام ئه‌گه‌ر زیاتر بخۆیه‌وه ده‌ڵێى من مهلیكم". به‌سه‌رهاتێكى تر ئه‌وه‌یه ئه‌و كاته‌ى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیل داده‌مه‌زرێ، ماوه‌یه‌ك هه‌موو رۆژێك له به‌غدا بۆ رزگاركردنى قودس خۆپێشاندان ده‌بێت، ئه‌و بێزار ده‌بێت و رۆژێك ده‌چێته ناو خۆپێشانده‌ران و ده‌ڵێ ئه‌وه‌ى داواى رزگاركردنى قودس ده‌كات، با بچێته قودس و ئێمه چه‌ك و پێداویستى بۆ دابین ده‌كه‌ین، به‌ڵام تا قودس رزگار نه‌كات نابێت بگه‌ڕێته‌وه، رۆژى هه‌ینیش له‌م گۆڕه‌پانه ئاماده بن و پاس ئاماده ده‌كه‌ین تا به‌ره‌و سنووریان ببات. رۆژى هه‌ینى خۆى و چه‌ند پاسێك له گۆڕه‌پانه‌كه ده‌وه‌ستن ده‌بینێ كه‌س نایه‌ت تا بچێ قودس رزگار بكات. ئه‌مه ماناى ئه‌و به‌سه‌رهاتانه ده‌ریده‌خه‌ن نوورى سه‌عید كه‌سێكى واقیعبین بووه و زۆریش تێكه‌ڵاوى خه‌ڵك بووه.
سیاسه‌تى نوورى سه‌عید به‌رانبه‌ر به كورد
وه‌ك زۆربه‌ى سه‌رچاوه‌كان دووپاتى له‌سه‌ر ده‌كه‌نه‌وه، نوورى سه‌عید بڕواى به عێراق و پێشكه‌وتنى ئه‌م وڵاته هه‌بووه، بۆیه له چوارچێوه‌ى ئه‌و سیاسه‌ته دژایه‌تى هه‌ر جووڵانه‌وه‌یه‌كى كوردى كردووه، له‌وانه جووڵانهوهكانى شێخ مه‌حموود و بارزانییه‌كان له ساڵانى چله‌كانى سه‌ده‌ى رابردوو. به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى له سه‌رده‌مى پاشایه‌تى، له یاداشته‌كانى باسى له‌وه كردووه نوورى سه‌عید بڕواى به‌وه هه‌بووه كوردى پارچه‌ى ژێرده‌ستى عێراق زوو یان دره‌نگ هه‌وڵى جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن، بۆیه‌یش نوورى سه‌عید رۆژێكیان پێشنیازى بۆ كه‌مال ئه‌تاتورك كردووه، سلێمانى و هه‌ولێر به توركیا بدات و له به‌رانبه‌ردا به‌شێك له خاكى سووریا بخرێته سه‌ر عێراق. به‌ڵام ئه‌تاتورك به‌م پێشنیازه رازى نه‌بووه، مه‌به‌ستى نوورى سه‌عید ئه‌وه بووه كورد له سنوورى عێراق بخاته ده‌ره‌وه.
فالح عه‌بدولجه‌بار: نوورى سه‌عید بونیادنه‌ر بوو نه‌وه‌ك به‌كرێگیراو
ئایا نوورى سه‌عید به‌كرێگیراو و سیخوڕ بوو؟
فالح عه‌بدولجه‌بار بیرمه‌ندى كۆچكردووى عێراق له‌باره‌ى نوورى سه‌عید ده‌ڵێ، بنیاتنه‌ر بوو نه‌ك سیخوڕ و به‌كرێگیراو وه‌ك شیوعى و قهمییهكانى عه‌ره‌ب وه‌سفیان ده‌كرد. فالح نموونه‌ى قسه‌یه‌كى جه‌واهیرى له‌سه‌ر نوورى سه‌عید ده‌هێنێته‌وه كه گوتوویه‌تى به‌كرێگیراو ئه‌و كه‌سه‌یه كرێ وه‌ربگرێت و كار بۆ ده‌وڵه‌تێكى تر بكات، به‌ڵام نوورى سه‌عید هیچ كرێیهكى وه‌رنه‌گرتووه، ته‌نانه‌ت كاتێك به‌رپرسیارێتى گه‌وره‌ى هه‌بووه، ته‌نیا مووچه‌ى هه‌بووه و دواى كوژرانیشى له كوده‌تاى 14ى ته‌مووزى 1958 له‌لایه‌ن خه‌ڵكى به‌غداوه، ته‌نیا خانووه‌كه‌ى له دواى خۆى جێهێشتووه.