نهێنییه‌كی تری سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری كۆمه‌ڵی ئیسلامی ئاشكرا ده‌بێت كه ده‌ستی له كوشتنی برایه‌كی وه‌زیری ئێسته‌ی كاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 27ی حوزه‌یران، سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهیی تایبه‌ت له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوای تیرۆركردنی "رزگار محه‌مه‌د عه‌بدوڵا" كارگێڕی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی له ساڵی 1996، سۆران عومه‌ر ده‌ركه‌وتووه.
سۆران عومه‌ر یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا به چه‌كه‌وه له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌رچناردا بینراوه
سه‌رچاوه‌كه ده‌ڵێ، "زۆر شایه‌تحاڵ هه‌ن كه دووپات ده‌كه‌نه‌وه سۆران ده‌ستی له كوشتنی رزگار هه‌بووه كه براگه‌وره‌ی كوێستان محه‌مه‌د وه‌زیری كار و كاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی ئێسته‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه له پشكی گۆڕان".
سه‌رچاوه‌كه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه سۆران عومه‌ر یه‌كێك بوو له‌وانه‌ی له‌كاتی رووداوه‌كه‌دا به چه‌كه‌وه له به‌رده‌م مزگه‌وتی سه‌رچناردا بینراوه، به‌ڵام ده‌ركه‌وتووه كه تۆمه‌تباری سه‌ره‌كی نییه و ته‌نیا هاوكار بووه.
سۆران عومه‌ر په‌رله‌مانتاری ئێسته‌ی كۆمه‌ڵی ئیسلامییه پێشتر له‌ناو ئه‌نسار كاری ده‌كرد و وه‌ك تیرۆریست ناسراوه، هاوكات بكه‌ری سه‌ره‌كی كوشتاری خێڵی حه‌مه‌یه كه زیاتر له 40 پێشمه‌رگه‌ی یه‌كێتی له‌و رووداوه‌دا شه‌هید كرد.
سۆران جیا له‌وه‌ی له‌لایه‌ن مه‌لا كرێكاره‌وه به جاسووس ناوی ده‌هێنرێ، هاوكات ئێسته وه‌ك دارده‌ستی چه‌ند كه‌سێكی ناو حزبێكی تر ناوی ده‌برێ و له‌ناو كۆمه‌ڵی ئیسلامیش متمانه‌ی نه‌ماوه.