وەزارەتی دارایی و ئابووری لە ڕاگەیەنراوێکدا لیستی دابەشکردنی مووچەی سبەی بڵاو کردەوە، بەو پێیە سبەی مووچەی وەزارەتی ناوخۆ و چەند شوێنێکی تر دابەش دەکرێت.
ئەمڕۆ دووشەم 29ی حوزەیران، وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرای کرد، سبەی سێشەم مووچەی مانگی شوباتی ساڵی 2020 بەسەر چەند شوێنێکی تردا دابەش دەکرێت.
وهزارهتی ناوخۆ و هێزی زێرهڤانی و هێزی پێشمهرگهی بهرگریی فریاكهوتن
ڕوون کراوەتەوە، سبەی مووچەی مانگی شوباتی وهزارهتی ناوخۆ و هێزی زێرهڤانی و هێزی پێشمهرگهی بهرگریی فریاكهوتن دابەش دەکرێت.
هەروەها ئەوەش ڕاگەیەنراوە، بەهۆی ڕێكخستنی ميزانيهی نيوەی ساڵ لەلايەن بانكەكان، ڕۆژی چوارشەم مووچە خەرج ناكرێت.
ڕۆژی پێنجشەمیش مووچەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی رەگەزنامە و ليوای نەوت خەرج دەكريت.