به‌هۆى خۆپێشاندانێك كه له‌لایه‌ن كورده‌كانى ڤییه‌ناوه رێكخراوه، توركیا و نه‌مسا یه‌كتر تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و راوێژكارى نه‌مسا داوا له ئه‌ردۆغان ده‌كات واز له ده‌ستوه‌ردانى كاروبارى ناوخۆى نه‌مسا بهێنێ.
ئاژانسى
رۆیته‌رز له راپۆرتێكى كورتدا باس له‌و كێشه‌یه ده‌كات كه له نێوان نه‌مسا و توركیا به‌هۆى خۆپێشاندانێكى كورده‌وه دروست بووه.
نه‌مسا له‌سه‌ر كورد چه‌ند توركێكى گرتووه
رۆیته‌رز گوتوویه‌تى رۆژى پێنجشه‌م و هه‌ینى رابردوو، نزیكه‌ى 300 كورد ویستوویانه له ڤییه‌نا خۆپێشاندان بكه‌ن، به‌ڵام ژماره‌یه‌ك تورك ویستوویانه خۆپێشاندانه‌كه تێكبده‌ن، بۆیه له ئه‌نجامدا به‌ریه‌ككه‌وتن دروست بووه و به‌ناچاریش پۆلیس هه‌ڵوێستى وه‌رگرتووه و كورد و توركه‌كانى له یه‌كتر جیا كردووه‌ته‌وه.
توركیا نه‌مسا به‌وه تۆمه‌تبار ده‌كات گوایه پۆلیس توندوتیژى ده‌رهه‌ق به توركه‌كان كردووه، هه‌ردوو وڵاتیش بۆ ده‌ربڕینى ناڕه‌زایى بانگهێشتى باڵوێزى یه‌كتریان كردووه.
به‌گوێره‌ى دوایین زانیارى كه رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، دوێنێ دووشه‌م نه‌مسا بڕیارى داوه ئاسته‌نگى زیاتر بخاته به‌رده‌م پرۆسه‌ى كۆچكردن، ئه‌گه‌رنا ناچار ده‌بێت توندتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ئه‌و كێشانه بكات كه له ده‌ره‌وه‌ى نه‌مساوه دێن.
سبستیان كورتز راوێژكارى نه‌مسا به توندى ره‌خنه‌ى له ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گرتووه و گوتوویه‌تى، ده‌بێت واز له‌وه بهێنێ ده‌ست بخاته كاروبارى نه‌مساوه.
له‌باره‌ى رووداوه‌كه‌ى كۆتایى هه‌فته‌ى رابردوویش رۆیته‌رز بڵاوى كردووه‌ته‌وه، 11 كه‌س له خۆپێشانده‌ران گیراون، حه‌وت پۆلیسیش له ئه‌نجامى توندوتیژیى كورد و تورك بریندار بوون.