پاش ئه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا له ته‌واوی دنیا بڵاو بووه‌وه، هه‌ندێك وڵات بڕیاری داخستنی ڕێستورانتهكانیان به شێوه‌ی كاتی دا، له هه‌ندێك شوێنیش خزمه‌تگوزاریی گه‌یاندن كارا كراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر لای تۆ ڕێستورانت و كافتریاكان هێشتا به كراوه‌یی ماونه‌ته‌وه، هه‌وڵ بده كه ڕۆیشتی خۆت له چه‌ند هه‌ڵه‌یه‌ك به‌دوور بگریت.
له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه ئاماده كراوە
ماڵپه‌ڕی
لبنان24 له ڕاپۆرتێكدا چه‌ند ڕێنوێنییه‌كی بڵاو كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له سه‌رده‌می بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆناشدا ئاره‌زووی سه‌ردانیكردنی چێشتخانه و كافتریا و خواردنی ده‌ره‌وه ده‌كه‌ن، ئه‌م ڕێنوێنییانهش له‌پێناو خۆپاراستنی هاووڵاتییان له ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌لایه‌ن چه‌ند پسپۆڕێكه‌وه ئاماده كراوه.
ئه‌گه‌ر چوویته ڕێستورانت ئه‌م هه‌ڵانه مه‌كه:
_ نه‌به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش: له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌پێی سه‌رجه‌م توێژینه‌وه ته‌ندروستییه‌كان ده‌ركه‌وتووه به‌ستنی ده‌مامك و ده‌ستكێش به باشترین قه‌ڵغانی خۆپاراستن له ڤایرۆسی كۆرۆنا داده‌نرێن، پسپۆڕان داوا ده‌كه‌ن له‌كاتی چوونه ناو چێشتخانه و ڕێستورانتهكانیش بیانبه‌ستن، به‌ڵام ته‌نیا له كاتی نانخواردن ده‌مامكه‌كان لاببه‌ن.
_ شكاندنی یاسای شوێن: هه‌ندێك ڕێستورانت و كافتریا له‌م كاته‌دا كه ڤایرۆسی كۆرۆنا مه‌ترسیی بڵاوبوونه‌وه‌ی هه‌یه، چه‌ند یاسا و ڕێنوێنییهكیان به‌سه‌ر شوێنه‌كانیان سه‌پاندووه، وه‌ك چاوه‌ڕوانیكردنی به‌تاڵبوونی مێز، وه‌رگرتنی پله‌ی گه‌رمیی میوانه‌كان، ناچاركردنیان به به‌كارهێنانی ده‌مامك و پاككردنه‌وه‌ی ده‌سته‌كان، باشتره له‌پێناو سه‌لامه‌تیی خۆتان هه‌موو ئه‌و یاسا و ڕێنوێنییانه جێبه‌جێ بكه‌ن و نه‌یشكێنن.
_ خواردنی ژه‌مه‌كان به ده‌ست: ئه‌گه‌ر تۆ یه‌كێكی له‌و كه‌سانه‌ی حه‌ز ده‌كه‌یت خواردن به ده‌ست بخۆی نه‌ك به‌كارهێنانی چه‌قۆ و چه‌تاڵ و كه‌وچك، باشتر وایه ئه‌و خواردنانه له ماڵه‌كه‌ی خۆتدا بخۆیت و له ڕێستورانته‌كان داوای نه‌كه‌یت، چونكه ده‌ستت به‌ر هه‌موو پێداویستییه گشتییه‌كانی شوێنه‌كه ده‌كه‌وێت و له خواردنهكهتی ده‌ده‌یت، ئه‌مه‌ش مه‌ترسیی تووشبوونت به كۆرۆنا زیاتر ده‌كات، بۆیه له‌و شوێنانه ئه‌و ژه‌مانه داوا بكه كه خواردنیان به چه‌تاڵ و كه‌وچكه.
_ قه‌ره‌باڵغی دروست مه‌كه: بێگومان كاتێك له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له هاوڕێكانت سه‌ردانی كافتریا و ڕێستورانت ده‌كه‌یت، حه‌ز ده‌كه‌یت هه‌مووتان له یه‌ك مێز دانیشن و كه‌ستان جیا نه‌بنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌مه‌ش له‌م كاته‌دا مه‌ترسیداره و له زۆر ڕێستورانت قه‌ده‌غه كراوه، باشتره به‌ته‌نیا یان له‌گه‌ڵ یه‌ك تا دوو هاوڕێت سه‌ردانی ڕێستورانته‌كان بكه‌یت.
_ به‌كارهێنانی ده‌سكی ده‌رگا: هه‌وڵ بده ده‌ست له ده‌سكی ده‌رگاكان مه‌ده و به یه‌كێك له كارمه‌نده‌كان بڵێ ده‌رگاكه‌ت بۆ بكه‌نه‌وه، چونكه ئه‌وان زوو زوو ده‌ست و ده‌رگاكان به پاككه‌ره‌وه خاوێن ده‌كه‌نه‌وه و نابێ تۆ ده‌ستیان لێ بده‌یت.