دۆخی ته‌ندروستی له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه ناجێگیره و بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به‌خێرایی ته‌شه‌نه ده‌كات، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی پارێزگاكه ده‌ڵێ، ژماره‌ی تووشبووانی كۆڕۆنا به‌و ڕێژه‌یه به‌رز بێته‌وه، ناتوانین به‌رده‌وام بین و ناچار تاقیگه‌ی پشكنینه‌كه داده‌خه‌ین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 30ی حوزه‌یران، ئازاد مسته‌فا به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له هه‌ڵه‌بجه ئه‌و كه‌سانه‌ی گومانی كۆرۆنایان لێ ده‌كرێت، له‌لایه‌ن پزیشكی هه‌ناوه‌وه ڕه‌وانه‌ی تاقیگه‌ی پشكنینی كۆرۆنا ده‌كرێن، دوای پشكنین ده‌ركه‌وتووه زیاتر 60%ـی ئه‌و كه‌سانه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌ن و نیشانه‌یان هه‌یه.
نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌مه
ئه‌و به‌ڕێوه‌به‌ره پێی وایه ئیتر پێویسته هاووڵاتییان پابه‌ندی ڕێنوێنییه ته‌ندروستییه‌كان بن و مه‌ودای نێوانیان دوو مه‌تر بێت، ده‌مامك و ده‌ستكێش به‌رده‌وام ببه‌ستن، چونكه نه‌خۆشییه‌كه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا بڵاو بووه‌ته‌وه و كۆنترۆڵكردنی ئه‌سته‌مه.
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، كۆرۆنا نه‌ك له ده‌ست ئێمه ده‌رچووه، به‌ڵكو له ده‌ست هه‌موو دنیا ده‌رچووه و ئیتر پێویسته هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه خۆیان خۆپارێزی پێڕه‌و بكه‌ن و هاوكاریی كه‌رتی ته‌ندروستی بكه‌ن.
به هۆكاری ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هه‌ڵه‌بجه به‌ركه‌وتووی چه‌كی كیمیایین، ڤایرۆسی كۆرۆنا سه‌ت جار له چاو خه‌ڵكی تر كاریگه‌ریی له‌سه‌ریان ده‌بێت، ئیتر هه‌ڵه‌بجه توانای ئه‌و هه‌موو كه‌یسه‌ی نییه، خۆمان له ته‌نگژه و نه‌بوونی پاره و نه‌بوونیی تێستین، بۆیه وا بڕوات تاقیگه‌ی پشكنینه‌كه داده‌خه‌ین. ئازاد مسته‌فا وای گوت.
به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی ته‌ندروستیی هه‌ڵه‌بجه ڕای گه‌یاند، ئێسته 50 كه‌س له نه‌خۆشخانه‌كانی كۆرۆنا خه‌وێنراون، ئه‌و كه‌سانه‌ی تر كه ڕۆژانه تووشی كۆرۆنا ده‌بن و نیشانه‌كانیان سووكه، ده‌یاننێرینه‌وه ماڵه‌وه و پێیان ده‌ڵێین خۆتان له ماڵه‌وه كه‌ره‌نتین بكه‌ن.
هه‌ڵه‌بجه/ عه‌زیز ڕه‌سووڵ