كۆمپانیای "رێڵم"ـی چینی ڕای گه‌یاند، كه مۆبایلێکی تازەیان خستووەتە بازاڕەوە، کە لەرووی دیزاین و سیستمەوە زۆر گرینگ‌یان پێداوە.
ماڵپه‌ڕی ته‌كنه‌لۆجی "
gadgets" بابه‌تێكی له باره‌ی ئه‌م مۆبایله‌ی رێڵم بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای چینی رێڵم له كارێكی نوێ‌دا مۆبایلی جۆری "Realme C3i" نمایش كرد کە لەڕووی دیزاین و سیستمی کارکردنەوە زۆر بەهێزە و کۆمپانیاکە دەڵێ، مۆبایلێکە لەڕووی کوالێتی و نرخەوە زۆر گونجاوە.
مۆبایلە نوێیەکەی ڕێڵم لەرووی کوالێتی و نرخەوە زۆر گونجاوە
ئه‌وه‌یش گوتراوه، مۆبایله‌كه ڕامی سێ گێگابایته و میمۆری ناوه‌كی 32 بۆ 64 گێگابایت زیاد دەکات، هه‌روه‌ها شاشه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدابه‌كارهێنراوه كه 6.52 ئینجه و به سیسته‌می Full HD كارده‌كات، بەڵام باشترین پاتریی بۆ دانراوە، چونکە هێزەکەی 5000 میلی ئەمپێرە، ئه‌مه‌یش وای كردووه داواكاری زۆری له‌سه‌ر بێ و به نرخی 120 دۆلار بفرۆشرێت.
رێڵم كۆمپانیایه‌كی چینی تایبه‌ته به دروستكردنی مۆبایله زیره‌كه‌كان كه له‌لایه‌ن كۆمپانیای ئۆپۆوه سه‌رپه‌رشتی ده‌كرێت، ئه‌م كۆمپانیایه له چواری ئایاری ساڵی 2018 دامه‌زراوه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیاكه‌یش "سكای لی"یه ئۆفیسی سه‌ره‌كی رێڵم له چین و بریكاری سه‌ره‌كیشی هه‌یه له هیندستان.