به‌هۆى ئاڵاى ره‌نگاوڕه‌نگى هاوڕه‌گه‌زانى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى بڵاو كردووه‌ته‌وه، بیرین سات ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى تورك رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى زۆر ده‌بێته‌وه و رۆژانه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان جنێوى پێ ده‌درێت، هه‌ر ئه‌مه‌یش وا ده‌كات ئه‌و ئه‌كته‌ره خۆى له رۆژنامه‌نووسان بشارێته‌وه.
ماڵپه‌ڕى
ئیلاف له هه‌واڵێكدا باسى له‌وه كردووه بیرین سات ئه‌كته‌رى به‌ناوبانگى تورك، خۆى له پرسیارى رۆژنامه‌نووسان ده‌دزێته‌وه، به تایبه‌تى له‌و پرسیارانه‌ى پێوه‌ندییان به ده‌ركه‌وتنى بوێرانه‌ى هه‌یه له دوایین درامایدا.
سات چه‌ند گرته‌یه‌كى بوێرانه‌ى له دراما نوێیه‌كه‌دا هه‌یه
ئیلاف ده‌ڵێ هۆكارێكى تریش پێوه‌ندى به‌و هه‌ڵمه‌ته‌وه هه‌یه كه ماوه‌یه‌كه دژى بیرین سات له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ستى پێ كردووه، چونكه ئه‌و ژنه ئه‌كته‌ره به هاوره‌گه‌زبازى تۆمه‌تبار ده‌كرێت، به‌هۆى ئه‌وه‌ى له ماوه‌ى رابردوودا ئاڵاى ره‌نگاوڕه‌نگى ره‌گه‌زبازانى بڵاو كردووه‌ته‌وه و داواى له خه‌ڵك كردووه، رێزیان لێ بگرن.
ماڵپه‌ڕه‌كه باس له‌وه ده‌كات به‌هۆى ئه‌م داوایه‌وه رۆژانه هێرش ده‌كرێته سه‌ر سات و ته‌نانه‌ت جنێویشى پێ ده‌درێت.
بیرین سات له ساڵى 1984 له توركیا له‌دایك بووه و له ساڵى 2004 له یه‌كه‌م كارى هونه‌ریدا ده‌ركه‌وتووه، دواتر به چه‌ند درامایه‌كى وه‌ك "عه‌شقى قه‌ده‌غه‌كراو" و "فاتیمه" له توركیاوه و وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ناسرا.