ئازاد به‌رزنجى نووسه‌ر و وه‌رگێڕى ناسراوى كورد ئاشكراى كردووه، به‌منزیكانه "ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌كان"ى شێركۆ بێكه‌س به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه، كه چواره‌مین چاپى ئه‌و دیوانه ده‌بێت له‌لایه‌ن ئازاد به‌رزنجییه‌وه كراوه به عه‌ره‌بى.
ئازاد به‌رزنجى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تى فه‌یسبووك بڵاوى كردووه‌ته‌وه، به‌منزیكانه دیوانى "ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌كان" به زمانى عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه.
ئه‌م كتێبه شێركۆ بێكه‌س چواره‌م جاره به عه‌ره‌بى بڵاو ده‌كرێته‌وه
"ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌كان" له ساڵى 1996 له‌لایه‌ن ئازاد به‌رزنجییه‌وه به عه‌ره‌بى بڵاو كراوه‌ته‌وه، بۆیه ئه‌وه جارى دووه‌مه ئه‌م دیوانه به زمانى عه‌ره‌بى له ده‌ره‌وه‌ى كوردستان بڵاو ده‌كرێته‌وه و دوو جارى تریش له ناو كوردستان بڵاو كراوه‌ته‌وه
ئازاد به‌رزنجى له لاپه‌ڕه‌ى خۆى باسى له‌وه كردووه، له رێى جان دۆستى رۆماننووس هه‌نا به‌وابى ناسیوه كه شاعیرێكى عه‌ره‌به و وێڕاى ئه‌وه‌یش خاوه‌ن ده‌زگایه‌كى چاپكردنه، ئه‌و ژنه حه‌زى كردووه جارێكى تر "ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌كان" چا بكاته‌وه.
ده‌ربه‌ندى په‌پووله‌كان له قه‌سیده‌یه‌كى درێژى شاعیرى كۆچكردوو شێركۆ بێكه‌س پێكهاتووه، به‌هۆى جوانییه‌كه‌یه‌وه چه‌ندان وتار و لێكۆڵینه‌وه‌ى له‌سه‌ر كراوه.