عه‌شیره‌تی ئه‌لبو مه‌فره‌ج له باشوور و ڕۆژئاوای شاری كه‌ركووك، دوای ئه‌وه‌ی له‌لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی عێراقه‌وه 186 كه‌سیان مه‌شقه‌كانیان له باره‌گای فه‌وجی سێی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی له داقووق ته‌واو كرد و پڕچه‌ك كران، بەرپرسێکی پارتیش لە ناوچەکە ئاشکرای دەکات، بەشێک لەو چەکدارانە پێشتر ئەندامی داعش بوون.
ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێسته‌ی عێراقی خالید حه‌مه‌د عه‌لاوی شه‌هاب مه‌فره‌جی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی تهمووز، سه‌ركرده‌یه‌كی ئه‌و هۆزه به‌ناوی ئه‌میر محه‌مه‌د ئیبراهیم مه‌فره‌ج له لێدوانێكدا بۆ "وشه" گوتی، "ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو 28ی حوزه‌یران نزیكه‌ی 200 گه‌نج له هۆزه‌كه‌مان مه‌شقه‌كانیان له باره‌گای فه‌وجی سێی لیوای 16ی حه‌شدی شه‌عبی له داقووق ته‌واو كرد، ڕۆژی دووشه‌م 29ی حوزه‌یران یه‌كه‌م مووچه‌یان وه‌رگرت، ئه‌مڕۆ خرانه حاڵه‌تی ئاماده‌باشییه‌وه له كه‌ركووك و داقووق".
زیاتر گوتی، "ئه‌و هێزه بۆ ئه‌وه دروست كراوه كه گونده عه‌ره‌بنشینه‌كانی خۆمان له ناوچه‌كه له هێرشه‌كانی داعش بپارێزین و ئاگاداری كشتوكاڵهكانمان بین، ئه‌ندام په‌رله‌مانی ئێسته‌ی عێراقی خالید حه‌مه‌د عه‌لاوی شه‌هاب مه‌فره‌جی ڕۆڵی سه‌ره‌كی هه‌بووه بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كان".
ئاشكرای كرد، "هێزه‌كان له گونده‌كانی تاموور، ته‌ل بسه‌ل، ئه‌لبو شه‌ھاب جێگیر بوونه و خراونه‌ته ئاماده‌باشییه، بڕیاریشه ئه‌و گوندانه‌ی زۆرینه‌ی دانیشتووانی سه‌ر به عه‌شیره‌تی مهفرهجین، له شارۆكه‌ی پردێوه ئێمه هێزی چه‌كداریان بۆ بنێرین".
حكوومه‌تی عێراق له پڕچه‌ككردنی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی كه‌ركووك به‌رده‌وامه
"وشه" چه‌ندان جار پێوه‌ندی به خالید مه‌فره‌جی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراقه‌وه كرد، به‌ڵام وه‌ڵامی پێوه‌ندییه‌كه‌ی نه‌دایه‌وه.
له‌لای خۆیه‌وه، هیوا ڕه‌شید به‌رپرسی ناوچه‌ی پارتی له داقووق به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، به هه‌وڵه‌كانی خالید مه‌فره‌جی ئه‌ندام په‌رله‌مانی عێراق، هێزی عه‌شایه‌ری له ناوچه‌كانی داقووق پڕچه‌ك كراون و چه‌ند ڕۆژێك پێش ئێسته یه‌كه‌م مووچه‌شیان وه‌رگرتووه.
زیاتر گوتی، له داقووق نزیكه‌ی 80 چه‌كداری سه‌ر به‌هۆزی مه‌فره‌جی دامه‌زرێنراون، به‌بیانووی ئه‌وه‌ی داكۆكی له‌ناوچه عه‌ره‌بییه‌كانی خۆیان ده‌كه‌ن كه له بنچینه‌دا پێشتر ئه‌و ناوچانه له ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعشدا بوون و به‌شێك له‌وانه چه‌كداری داعش بوونه.
ڕوونی كرده‌وه، ئه‌م هێزانه هیچ یاسایه‌ك نایانگرێته‌وه و ده‌بنه مه‌ترسییه‌كی گه‌وره بۆ سه‌ر ناوچه‌كه.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست "وشه" كه‌وتووه، حكوومه‌تی عێراقی له پڕچه‌ككردنی هۆزه عه‌ره‌به‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك به‌رده‌وامه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش چه‌ند ڕۆژێكه له یه‌كێك له گۆڕه‌پانه‌كانی شارۆكه‌ی داقووق، مه‌شقی پێ كردوون و نمایشی سه‌ربازییان كردووه.
له‌رووی مێژووییه‌وه پێویسته پێكهاتنی ده‌وڵه‌تی عێراق له دێرزه‌مانه‌وه له‌گه‌ڵ دروستبوونی ده‌وڵه‌تی نوێ له 1921 جیا بكه‌ینه‌وه، عێراقی كۆن له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌و شارستانییانه دروست بوو كه له‌و ناوچه‌یه هه‌بوون له ئاشووری و سۆمه‌ری و بابلی كه به‌شێوه‌ی ده‌وڵه‌تی بچووك بوون، به‌ڵام له سه‌رده‌می ئیسلامدا شارستانیی عێراقی تووشی نسكۆ هات و چه‌ندان هۆزه‌كان له دوورگه‌ی عه‌ره‌بی هاتن و به‌ها دهشتهكییهكانیان له‌گه‌ڵ خۆیان هێنا، ئه‌وان ئه‌وه‌ی له بیابانه‌كان هه‌بوو هه‌موویان هێنایه عێراق و ئه‌و وڵاته‌یان تووشی پاشه‌كشه له ڕووی رۆشنبیری و كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی و هزری و یاسایی كرد.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان هیچ موڵكێكیان له ناوچه كوردییه‌كان نییه و عه‌ره‌بی هاورده‌ن
عه‌شیره‌تی ئه‌لبو مه‌فره‌ج، له بنچینه‌دا مه‌فره‌جی كوڕی مالیكی كوڕی زه‌هرانی كوڕی كه‌عبی كوڕی حارسی كوڕی كه‌عبی كوڕی عه‌بدوڵا كوڕی مالیكی كوڕی نه‌سڕ كوڕی ئهزهدن كه به ڕه‌چه‌ڵه‌ك ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ یه‌مه‌ن، هۆزێكی توندڕه‌وی عه‌ره‌بن و ماوه‌یه‌كی زۆره هاتوونه‌ته عێراق، له ناوچه‌كانی به‌غدا و كه‌ربه‌لا بڵاو بوونه‌ته‌وه، ڕژێمی پێشووی عێراق له سه‌رده‌می سه‌دام حوسێن‌دا له ناوچه‌كانی داقووق و كه‌ركووك و گوێڕ نیشته‌جێیان كردن، بۆیه به‌پێی به‌ڵگه‌نامه فه‌رمییه‌كان هیچ موڵكێكیان له ناوچه كوردییه‌كان نییه و عه‌ره‌بی هاورده‌ن.
شایانی باسه ئه‌و پڕچه‌ككردنه به‌مه‌به‌ستی ته‌عریبكردنی زیاتری ناوچه‌كه‌یه تا بۆ داهاتوو ئه‌و هۆزانه به‌چه‌كی خۆیان به‌ره‌نگاری كورد ببنه‌وه، هه‌موو ئه‌وانه‌یش له ئه‌نجامی خیانه‌تی 16ی ئۆكتۆبه‌ری ساڵی 2017یه كه باڵێكی ناو یه‌كێتی ئه‌وكات كه‌ركووك و ناوچه كوردستانییه‌كانیان راده‌ستی ده‌سه‌ڵاتی سه‌ربازی به‌غدا كرده‌وه.