رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، گرتنى چه‌ند چه‌كدارێكى حزبوڵا له‌لایه‌ن حكوومه‌تى عێراق و دواتریش به‌ردانیان، هۆكارێك بووه كه مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران رووبه‌ڕووى ره‌خنه بكاته‌وه، چونكه ئه‌و چه‌كدارانه وێڕاى ئازادبوونیان، سووكایه‌تییان به كازمى كردووه و وێنه‌یان سووتاندووه كه ئه‌مه‌یش سووكایهتییهكى گه‌وره‌یه.
رۆژنامه‌ى "
شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له كاردانه‌وه‌ى گرتنى چه‌كدارانى كه‌تائیبى حزبوڵا ده‌كات له لایه‌ن حكوومه‌تى عێراقه‌وه و ده‌ڵێ، دواى ئه‌م رووداوه سه‌رده‌مێكى نوێ له‌لایه‌ن میلیشیاكانى شیعه‌وه ده‌ستى پێ كردووه، ئه‌ویش ههڵمهتێكه بۆ پاراستنى چه‌كى میلیشیاكان و پێنه‌دانى به ده‌وڵه‌تى عێراق.
گرتنى چه‌كدارانى حزبوڵا ئه‌نجامه‌كه‌ى له دژى حكوومه‌ت كه‌وته‌وه
چه‌ندان ساڵه له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى داوا ده‌كرێت چه‌ك ته‌نیا به ده‌ست ده‌وڵه‌ته‌وه بێت، به‌ڵام ئه‌مه چه‌ند رۆژێكه میلیشیاكانى عێراق راشكاوى هه‌ڵمه‌تێكیان ده‌ست پێ كردووه و ره‌تى ده‌كه‌نه‌وه چه‌كه‌كانیان راده‌ستى حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت باس له‌وه ده‌كات ئه‌و هه‌ڵوێسته نوێیه‌ى میلیشیاكان له دواى رووداوى گرتنى چه‌كدارانى كه‌تائیبى حزبوڵا ده‌ستى پێ كردووه كه رۆژى هه‌ینى رابردوو بوو.
رۆژى هه‌ینى رابردوو 14 چه‌كدارى كه‌تائیبى حزبوڵا گیران و دواتر ئازاد كران. رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ، ئه‌وه‌ى جێى سه‌رنج بێت ئه‌و بێده‌نگییه بوو كه له‌لایه‌ن مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانه‌وه له به‌رانبه‌ر به‌ردانى ئه‌وان هه‌بوو. پێشتر لایه‌نگرانى كازمى گرتنى چه‌كداره‌كانیان به هه‌نگاوێكى گرنگ ده‌زانى، كه‌چى دواتر ده‌ركه‌وت بابه‌ته‌كه به‌شێوه‌یه‌ك گۆڕاون له به‌رژه‌وه‌ندى حكوومه‌ت و سه‌رۆكه‌كه‌ى نییه.
رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت به‌شێكى راپۆرته‌كه‌ى بۆ قسه‌كردن له‌سه‌ر ئه‌و سووكایه‌تییه ته‌رخان ده‌كات كه له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانى حزبوڵاوه به مسته‌فا كازمى كراوه. شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ ئه‌و چه‌كدارانه‌ى بهردرابوون به جلى سه‌ربازى حه‌شد ئاماژه‌ى سه‌ركه‌وتنیان به‌رز ده‌كرده‌وه و وێنه‌ى كازمییان خستبووه ژێر پێیان، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ئاستى گشتى ناڕه‌زاییه‌كى زۆرى دروست كرد، چونكه چۆن ده‌كرێ گرووپێك چه‌كدارى حه‌شد كه به فه‌رمى له‌ژێر فه‌رمانى مسته‌فا كازمى فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراقن سووكایه‌تى به فه‌رمانده‌كه‌یان بكه‌ن.
شه‌رق ئه‌وسه‌ت ده‌ڵێ زۆر هه‌ستیان به تووڕه‌بوون كرد له‌وه‌ى چۆن دامه‌زراوه فه‌رمییه‌كانى ده‌وڵه‌ت له به‌رانبه‌ر ئه‌و سووكایه‌تییه بێده‌نگن كه فه‌رمانده‌ى گشتى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق ده‌كرێت.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كى نزیك له حكوومه‌ت به رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تیان گوتووه، به‌ردانى ئه‌و چه‌كدارانه بێ ئاگه‌دارى حكوومه‌ت بووه و به پیلانێكى سه‌ركرده‌كانى حه‌شد بووه، له‌گه‌ڵ چه‌ند لایه‌نێكى دادوه‌رى. به‌ڵام هه‌ر چۆنێك بێت به‌ردانى چه‌كدارى حزبوڵا حكوومه‌ت رووبه‌ڕووى ره‌خنه‌یه‌كى توند ده‌كات، چونكه هه‌ڵوێستێكى روونى له‌سه‌ر رووداوه‌كه نه‌بوو.
ئه‌مه‌یش وایكردووه كه‌تائیبى حزبوڵا هه‌له‌كه بقۆزێته‌وه و دۆسیه‌ى به‌ردانى چه‌كدارانى به چاكترین شێوه به‌كار بهێنێ، بۆیه دوێنێ راگه‌یه‌نراوێكى كورتیان بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌راشكاوى ره‌تیان كردووه‌ته‌وه چه‌ك راده‌ستى حكوومه‌ت بكه‌نه‌وه.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، "چه‌كى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ئیسلامى له شه‌ریعه‌ته‌وه هاتووه به كه‌س نادرێته‌وه ته‌نیا به كوڕه‌كه‌ى حه‌سه‌ن نه‌بێت"، مه‌به‌ست له "كوڕى حه‌سه‌ن" مه‌هدى چاوه‌ڕوانكراوه كه شیعه‌كان باوه‌ڕیان به ده‌ركه‌وتنى هه‌یه له كۆتایى دنیادا.
چاودێرانى سیاسى پێیان وایه ئه‌و راگه‌یه‌نراوه‌ى حزبوڵا بڵاوى كردووه‌ته‌وه، كۆتایى به‌و مشتومڕانه هێناوه كه له‌سه‌ر داماڵێنى چه‌كی میلیشیاكان هه‌بوو، چونكه زۆر لایه‌ن هه‌بوو پێیان وابوو ئه‌گه‌رى هه‌یه میلیشیاكان چه‌كه‌كانیان راده‌ستى حكوومه‌تى عێراق بكه‌نه‌وه.
ئه‌مه‌یش كازمى ده‌خاته به‌رده‌م ئاسته‌نگێكى تره‌وه ئایا به‌هێز میلیشیاكان ناچار ده‌كات چه‌كه‌كانیان دابنێن، یان چاوپۆشى له چه‌كه‌كانیان ده‌كات و بارودۆخى میلیشیاكان به‌م شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌بێت.
گومان له بێده‌نگبوونى كازمى ده‌كرێت
دواى بڵاوبوونه‌وه‌ى راگه‌یه‌نراوه‌كه‌ى حزبوڵا، چه‌ندان گرووپى تر‌ى میلیشیاكان هاتنه ده‌نگ و پاڵپشتییان له هه‌ڵوێستى حزبوڵا كرد. دواجار ئه‌مه ماناى ئه‌وه ده‌گه‌یه‌نێ كه هێزه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى پابه‌ندى بڕیاره‌كانى كازمى نابن كه گه‌وره‌ترین فه‌رمانده‌ى ئه‌وانه به‌گوێره‌ى یاساكانى عێراق.
حه‌شدى شه‌عبى هێزێكى شیعه‌ى عێراقه، به‌شێكى زۆریان له لایه‌ن ئێرانه‌وه پاڵپشتى ده‌كرێن، ئه‌و هێزانه له ساڵى 2014 كاتى شه‌ڕى داعش به فه‌توایه‌كى مه‌رجه‌عى باڵاى شیعه دانران، هه‌رچه‌نده شه‌ڕى داعش به‌شێوه‌ى رابردوو نه‌ماوه، یه‌ڵام حه‌شد له‌سه‌ر كاره‌كانى خۆى به‌رده‌وامه و به‌چه‌ندان پێشێلكارى و تاوان تۆمه‌تبار ده‌كرێن.