چوار هاووڵاتی بەهۆی هەڵدێران لە شاخ گیانیان لە دەست دا

:: PM:03:22:01/07/2020 ‌
بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆران ڕای دەگەیەنێت، بەهۆی هەڵدێران لە شاخ، چوار هاووڵاتی لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوو گیانیان لە دەست داوە.

ئەمڕۆ چوارشەم یەكی تەمووز، لە ڕاگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی بەرگریی شارستانی سۆراندا هاتووە، لە ماوەی شەش مانگی ڕابردوودا لە شارۆكەی سۆران، رواندز ، مێرگەسۆر و چۆمان، 207 ڕووداوی جۆراوجۆر هەبوون.

ئەمساڵ شەش لافاو هەبووە و 37 حاڵەتی ڕزگاركردنی هاووڵاتییان هەبووە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی
بەرگریی شارستانی سۆران ئاشكرای كردووە، 152 رووداوی ئاگركەوتنەوەی جۆراوجۆر لەگەڵ رووداوی خنكان هەبووە، چوار كەس هەڵدێران لەسەر شاخ و هەشت حاڵەتیش هەبووە كە چواریان بە گیان لەدەستدان كۆتایی هاتووە.

باس لەوەش كراوە، ئەمساڵ شەش لافاو هەبووە و 37 حاڵەتی ڕزگاركردنی هاووڵاتییان هەبووە لەلایەن تیمەكانی بەرگریی شارستانی، هەروەها ئەو كەسانەی خنكابوون بریتی بوون لە منداڵێك و دوو گەنجی 20 ساڵ و 28 ساڵ و لەگەڵ هاووڵاتییەكی تر.
 
بەرگریی شارستانی بەراوردێكی ڕووداوەكانی ئەمساڵی لەگەڵ شەش مانگی یەكەمی ساڵی 2019 كردووە كە كەمی كردووە، لە ساڵی 2019 لە سنووری ئەو چوار شارۆكەیە 252 ڕووداو هەبووە و ئەمساڵ كۆی گشتی ڕووداوەكان 207 ڕووداو بووە.




وشە - رامیار جەواد