كورد به‌شداری هاوپه‌یمانی عێراقیوون ناكات و سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق رای ده‌گه‌یه‌نێت، ئه‌و هاوپه‌یمانییه پێوه‌ندی به كورده‌وه نییه.
دوای ئه‌وه‌ی له عێراق هاوپه‌یمانی عێراقیوون راگه‌یه‌نرا، ده‌نگێك هه‌یه كه بۆچی كورد به‌شداری ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تی نه‌كردووه، بۆچوونی جیاواز له‌سه‌ر ئه‌و پرسه دروست بووه.
به‌پێی ئه‌و لیسته بڵاو كراوه‌ته‌وه 41 كه‌سایه‌تیی عێراقی تێدایه
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، ڤیان سه‌بری سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق به "وشه"ی راگه‌یاند، هاوپه‌یمانی عێراقیوون كه راگه‌یه‌نراوه، هه‌موو كه‌سایه‌تییه‌كانی شیعه‌ن، هه‌روه‌ها هیچ سوننه‌یه‌ك له‌و هاوپه‌یمانییه نییه.
دوێنێ عه‌ماڕ حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه‌ی نیشتمانی عێراق هاوپه‌یمانیه‌تییه‌كی به‌ناوی "عێراقیوون" راگه‌یاند، به‌پێی ئه‌و لیسته بڵاو كراوه‌ته‌وه 41 كه‌سایه‌تیی عێراقی تێدایه، له هاوپه‌یمانی و حزبی سیاسیی عێراق كه له‌وانه: نه‌سر، سائیروون، سادقوون، ره‌وتی حیكمه، ده‌وڵه‌تی یاسا... هتد و هه‌ندێك په‌رله‌مانتاری سه‌ربه‌خۆ له په‌رله‌مانی عێراق.
له‌باره‌ی به‌شداریی كورد له‌و هاوپه‌یمانییه سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له په‌رله‌مانی عێراق ده‌ڵێت، ئه‌و هاوپه‌یمانییه شیعه بۆ خۆیان پێكهێناوه، چه‌ند كه‌سایه‌تییه‌كی عێراقی له خۆ ده‌گرێت، پێوه‌ندی به كورده‌وه نییه.
به‌پێی قسه‌ی عه‌ماڕ حه‌كیم بێت، "ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه خاوه‌نی ژماره‌یه‌كی زۆر له په‌رله‌مانتاره، به‌ڵام له‌سه‌ر ژماره ناوه‌ستێت، به‌ڵكو كار ده‌كات بۆ پێشكه‌شكردنی نموونه‌یه‌كی نوێ له به‌ڕێوه‌بردنی سیاسی هۆشیار و به‌رپرسانه.