ددانێكى سپى كلیلێكه بۆ زه‌رده‌خه‌نه‌یه‌كى جوانتر. هه‌روه‌ها ددان به جوانكارییه‌كى سروشتى روخسار داده‌نرێت له لایه‌ن هه‌ردوو ڕه‌گه‌زه‌وه. ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت به ڕێگایه‌كى سروشتى و ته‌ندروست ددانه‌كانتان بدره‌وشێته‌وه، ته‌نیا به‌م ڕێگه‌یه به 2 خوله‌ك ده‌گه‌ن به ئه‌و ئه‌نجامه‌ى كه ده‌تانه‌وێت.
یه‌كه‌م: سۆده له‌گه‌ڵ ئاوى لیمۆ
ئه‌م ڕێگه‌یه زۆر له‌و ماددانه باشتره كه بۆ سپیكردنه‌وه‌ى ددان به‌كارده‌هێنرێت، ته‌نیا به‌م دوو پێكهاته كه‌له هه‌موو چێشتخانه‌یه‌كى ماڵه‌كانماندا ده‌ست ده‌كه‌وێت و زۆر هه‌رزانن و ئاماده‌كردنى كارێكى ئاسانه، ده‌توانن ددانتان دره‌وشاوه و بێ وێنه بكه‌نه‌وه.
چۆنیه‌تیى ئاماده‌كردنى:
نیو كه‌وچك له سۆده له‌گه‌ڵ یه‌ك كه‌وچك له ئاوى لیمۆ ده‌كه‌ینه نێو ده‌فرێكه‌وه و به باشى تێكه‌ڵى ده‌كه‌ین تا وه‌ك گیراوه‌یه‌كى لێدێت، پاشان ئه‌و ئاوێته‌یه‌ى كه ئاماده‌مان كرد به شێوه‌یه‌كى یه‌كسان به‌سه‌ر ددانه‌كانتدا بڵاوی ده‌كه‌ینه‌وه، به فلچه‌ى ددان یان به په‌نجه‌كانت بۆ ماوه‌ى دوو خوله‌ك به‌جیى ده‌هێڵین پاشان به ئاو ده‌یشۆین، وریا بن زۆر به‌كاری بهێنن، ئه‌وا ده‌بێته هۆی زیان گه‌یاندن به مینای ددانه‌كانتان.
دووه‌م: سۆده له‌گه‌ڵ پیرۆكسیدى هایدرۆجین
پیرۆكسیدى هایدرۆجین مادده‌یه‌كه كه یارمه‌تى سپیكردنه‌وه‌ى ددان ده‌دات . ئه‌ویش به تێكه‌ڵ كردنى نیو كه‌وچكى چا پیرۆكسیدى هایدرۆجین له‌گه‌ڵ كه‌وچكێكى چا له سۆده و پاشان ده‌كرێت به‌سه‌ر هه‌ویری ددان كه بۆ شوشتنى ددان به‌كاریده‌هێنن و پاشان ددانه‌كانت به‌م ئاوێته‌یه بسڕنه‌وه به‌بێ به‌كارهێنانى ئاو بۆماوه‌ى یه‌ك بۆ دوو خوله‌ك وازی لێ بێنن و پاشان ددانه‌كانتان به‌ئاو به‌باشى بشۆن.
*پیرۆكسیدى هایدرۆجین له كۆگاكان و ده‌رمانخانه‌كاندا ده‌فرۆشرێت وا پێویسته كه ئه‌م پیرۆكسیدى هایدرۆجینه له بوتڵى لێڵى ره‌نگ تاریك و قاوه‌یدا هه‌ڵبگیرێت تا كارلێك له‌گه‌ڵ رووناكیدا نه‌كات.
* پیرۆكسیدى هایدرۆجین هه‌روه‌ها وه‌كو دژه به‌كتریایه‌كى كاریگه‌ر به‌كارده‌هێنرێت، هه‌روه‌ها له‌گه‌ڵ برێكى دیاریكراو له ئاودا تێكه‌ڵ ده‌كرێت.
سێیه‌م : تێكه‌ڵ كردنى سۆده له‌گه‌ڵ هه‌ویری ددان شۆردن، بۆ سپیكردنه‌وه‌ى ددان زۆر رێگه هه‌ن، به‌ڵام ئه‌م ڕێگه‌یانه به ئاسان داده‌نرێن، به‌كارهێنانى سۆده له‌گه‌ڵ هه‌ویری ددان شۆردن كه رۆژانه بۆ شووشتنى ددانه‌كانتان به‌كارى ده‌هێنن له‌گه‌ڵ تێكه‌ڵ كردنى بڕێكى كه‌م له سۆده و پاشان به جوانى ددانتانى پێ بشۆن هه‌ست به سپیبوونه‌وه و پته‌وى ددانه‌كانتان ده‌كه‌ن له ماوه‌ییه‌كى كه‌مدا.