كۆمپانیای ئه‌پڵ ڕای گه‌یاند له‌گه‌ڵ هاتنی سیستمی تازه بۆ ئایفۆن و كاتژمێری ئه‌پڵ، ئه‌وا ده‌توانی له‌ڕێیانه‌وه كۆنترۆڵی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت بكه‌یت، به‌شێوه‌یه‌ك ده‌توانی وه‌ك سویچێكی زیاده به‌كاری بهێنیت بۆ كردنه‌وه‌ی ده‌رگاكان و داگیرساندنی ئۆتۆمبێله‌كه‌ت.
ماڵپه‌ڕی ''
caranddriver'' ئاشكرای كردووه كه ئه‌پڵ كارێكی نوێ ئه‌نجام ده‌دات له بواری میكانیكی، ئه‌ویش كۆنترۆڵكردنی ئۆتۆمبێله له‌ڕێی ئایفۆن و كاتژمێری ئه‌پڵه‌وه، به‌ڵام تاكه ئۆتۆمبێل كه ئه‌م سیستمه قبووڵ بكات ئێسته ''BMW 5-series''ی مۆدێل 2021ییه‌كه كه تاقیكردنه‌وه‌یان له‌سه‌ر كردووه بۆ كردنه‌وه‌ی قوفڵی ده‌رگاكان و هه‌ڵكردنی له‌ڕێی ئایفۆن و كاتژمێری ئه‌پڵه‌وه.
بەفەرمی لە ساڵی داهاتوو ئەم سیستمە بۆ ئۆتۆمبێلێکی تریش دەخاتە کار
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه به‌فه‌رمی له ساڵی داهاتوو ئه‌م سیستمه بۆ ئۆتۆمبێله‌كانی تریش به‌رده‌ست ده‌بێت و ئه‌پڵ په‌ره به‌و كاره‌ی ده‌دات و سیستمه‌كه به‌هێزتر ده‌كات به‌شێوه‌یه‌ك بتوانرێت هاك بكرێت.
كۆمپانیای ئه‌پڵ له ساڵی 1976 له لایه‌ن ستیڤ وۆزنه‌یك و ستیڤ جۆبس، له ئه‌مه‌ریكا دامه‌زرا و له ساڵی 1984 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی كۆمپیوته‌ر كرد، هه‌روه‌ها له ساڵی 2010 ئه‌پڵ ده‌ستی به فرۆشتنی ئایپاد كرد، له‌گه‌ڵیدا له ساڵی 2011 ئایپاد دوو خرایه روو و له ساڵی 2012 ئایفۆنی پێنج و ئایپادی مینی خسته بازاڕه‌وه و له‌و كاته‌وه ئه‌پڵ به یه‌كێك له كۆمپانیا زلهێزه‌كانی دنیا ده‌ناسرێت.