گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ له‌چوارچێوه‌ی چاكسازی ڕۆژێكی مێژووییه و له داهاتوو كۆمه‌ڵێك بڕیاری تر ده‌ده‌چێت و له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه‌یش ئاماژه‌ی به‌وه كرد، .
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م یه‌كی ته‌مووز، د.جووتیار عادل گوته‌بێژی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی رای گه‌یاند، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران دووپات له‌سه‌ر ئه‌نجامدانی چاكسازی و به‌رده‌وامی پڕۆسه‌كه كراوه‌ته‌وه و ڕێككاری گرنگ ده‌گیرێته به‌ر.
بۆ چاكسازی ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه
ڕوونیشی كرده‌وه بۆ چاكسازی ئه‌مڕۆ ڕۆژێكی مێژووییه و له داهاتوو كۆمه‌ڵێك ڕێككاری تر بڵاو ده‌كه‌ینه‌وه.
له‌باره‌ی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا گوته‌بێژه‌كه‌ی حكوومه‌ت گوتی، له داهاتوویه‌كی نزیكدا شاندی هه‌رێم ده‌چێته‌وه به‌غدا و ستراتیجی گفتوگۆكان له‌سه‌ر بنه‌مای ده‌ستووره.
دووپاتیشی كرده‌وه كه تا ئێسته گفتوگۆی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا به‌رده‌وامه و به جارێك كۆتایی به كێشه‌كان نایه‌ت.
له‌باره‌ی لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران كه 21% بۆ مانگه‌كانی داهاتوو به‌رده‌وام ده‌بێت؟ گوته‌بێژی حكوومه‌ت گوتی، به هه‌وڵی سه‌رۆكی حكوومه‌ت لێبڕینی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له 34% كرا به 21% و ئه‌و ڕێژه‌یه ته‌نیا بۆ ئه‌و مانگه‌یه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی حكوومه‌ت باسی دامه‌زراندنی سندووقی خانه‌نشینی كراوه بۆ ئه‌و پله‌باڵایانه‌ی كه خانه‌نشین كراون و له داهاتوودا یه‌ك به‌رێوه‌به‌ری خانه‌نشینی ده‌بێت هه‌مووان یه‌ك ده‌خرێن.
د.جووتیار عادل له‌باره‌ی باجی كۆمپانیاكان قسه‌ی كرد و گوتی، هه‌موو كۆمپانیاكان ده‌بێت له‌مه‌ودا باجی خۆیان بده‌ن و بگه‌ڕێنه‌وه بۆ خه‌زێنه‌ی حكوومه‌ت و پابه‌نده یاساییه‌كانی سه‌ریان جێبه‌جێ بكرێ. هه‌روه‌ك دووپاتی كرده‌وه كه هه‌موو بڕیاره‌كانی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران به كۆده‌نگی په‌سه‌ند كران.
دووپاتیشی كرده‌وه كه حكوومه‌ت سوپاسی هاووڵاتییان و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی و ناوخۆ ده‌كات كه هه‌مووان هاوئاهه‌نگ بن بۆ پابه‌ندبوونیان و رووبه‌رووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا.