کۆمپانیای مۆتۆرۆلا ڕای گەیاند کە ئێستە ''One Fusion plus'' یەکێکە لە پڕفرۆش‌ترین مۆبایلەکانمان کە مانگێک نابێت خستوومانەتە بازاڕەوە، بەڵام بەهۆی کوالێتی باشی مۆبایلەکەوە خەڵکی داواکارییان زۆر لەسەرە.
ماڵپەڕی ''
gadgets'' ئاشکرای کردووە کە مۆتۆرۆلا لەڕێی زۆری فرۆشی مۆبایلە تایزەکەی و داواکاری زۆر لەسەر بەرهەمەکەی توانی بەشێوەیەکی بەهێز بێتەوە بازاڕەکانی دنیا و مۆبایلی ''وەن فیوژن پلەس''ی ببێتە پڕفرۆش‌ترین مۆبایل.
ئەم مۆبایلە لە نۆی حوزەیرانەوە بڵاوکراوەتەوە ئێستە خاوەنی زۆرترین فرۆشە لە بازاڕەکان
كۆمپانیاكه له‌باره‌ی تایبەتمەندی مۆبایلەکەی دەڵێ، ئێمه كارێكی ناوازه‌مان كردووه بۆ شاشه‌كه‌ی چونكه سیسته‌می 4Kمان بۆ داناوه له شاشه‌یه‌كی گه‌وره كه 6.50 ئینجه، هه‌روه‌ها مۆبایله‌كه به‌هێزترین پرۆسیسه‌ریی بۆ دانراوە کە سناپ دراگۆنی 730Gییە و ڕامیشی شەش گێگابایتە، ئەوەیش گوتراوە کە کامێرای سێڵفی 16 مێگاپێکسڵە و کامێرای سەرەکیشی 64 مێگاپێکسڵە، ئەمەیش وای کردووە داواکارییەکەی زۆری لەسەر بێت و فرۆشی زۆربێت.
"مۆتۆڕۆلا"، كۆمپانیایه‌كی ئه‌مه‌ریكییه سه‌ره‌تا له بواری رادیۆ و ئامێری بێ ته‌ل كاری كردووه، هه‌روه‌ها به‌ناوبانگترین كۆمپانیای رادیۆ و ئامێره بێ ته‌له‌كانی Victorola بووه له ساڵی 1930 بۆ 1940 كه خۆی كۆمپانیاكه له 25ی تشرینی دووه‌می 1928 له‌سه‌ر ده‌ستی دوو برا كه ناویان "پۆڵ گاڵڤین" و "جۆسێڤ گاڵڤین" بووه دامه‌زراوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یشدا ئێسته یه‌كێكه له كۆمپانیا به‌ناوبانگه‌كانی دنیا بۆ دروستكردنی مۆبایل و ئامێری ته‌كنه‌لۆجی.