شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهیى عێراق ئاشكراى كرد، ئه‌مڕۆ به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و فه‌رمانده‌ى هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق، ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له دژى پاشماوه‌ى داعش ده‌ستى پێ كرد.
شانه‌ى
راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى ته‌مووز ئاشكراى كردووه، به فه‌رمانى مسته‌فا كازمى ئۆپراسیۆنێكى فراوانى سه‌ربازى له باكورى به‌غدا ده‌ستى پێ كردووه، چه‌ندان لیواى هێزه عێراقییه‌كان و پۆلیسى فیدراڵى و لیوایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى تێیدا به‌شدارن.
ره‌خنه له ئه‌نجامى ئۆپراسیۆنه سه‌ربازییه‌كانى عێراق ده‌گیرێت
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا ئه‌وه‌یش روون كراوه‌ته‌وه كه ئۆپراسیۆنه‌كه به پاڵپشتى هێزى ئاسمانى به‌ڕێوه ده‌چێت و فڕۆكه‌ى جه‌نگى تێیدا به‌شدار ده‌بن.
له‌سه‌ر پێویستبوونى ئه‌و ئۆپراسیۆنه‌یش شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى گوتوویه‌تى، له‌سه‌ر بنه‌ماى بوونى زانیاریى وردى هه‌واڵگرى له‌سه‌ر پاشماوه‌ى تیرۆریستانى داعش، ئه‌و ئۆپراسیۆنه ئه‌نجام ده‌درێت.
له كۆتایى ساڵى 2017 حكوومه‌تى عێراق سه‌ركه‌وتنى به‌سه‌ر رێكخراوى تیرۆریستى داعش راگه‌یاندووه، له‌و كاته‌وه تا ئێسته زیاتر له 13 ئۆپراسیۆنى گه‌وره‌ى له دژى پاشماوه‌ى داعش ئه‌نجام داوه، به گوته‌ى چاودێرانى سه‌ربازى و شاره‌زایانى تیرۆر، له‌م ئۆپراسیۆنانه‌دا توانا و خه‌رجییه‌كى زۆر به فێڕۆ ده‌درێت و ئه‌نجامێكى ئه‌وتۆى نابێت.