د. سیروان سیرینی ئه‌مینداری گشتیی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌روه‌رده له خولی سێیه‌می په‌رله‌مانی عێراق، بۆ یه‌كه‌مین جار توێژینه‌وه‌ی دكتۆرای له‌سه‌ر ره‌وشی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان له زانكۆی مالایای شاری كوالامپوری مالیزیا به پله‌ی نایاب به‌ده‌ست هێنا.
تێزی دكتۆراكهیشی كردووه‌ته دیاری بۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی
ناونیشانی دكتۆراكه‌ی د. سیروان سیرینی بریتییه له "ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م ڕه‌سمكردن و جێبه‌جێكردنی سیاسه‌تی ستراتیجی په‌روه‌رده‌یی له پێشخستنی ڕه‌وشی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان_ عێراق"، تێزی دكتۆراكهیشی كردووه‌ته دیاری بۆ سه‌رۆك مه‌سعوود بارزانی.
د. سیرینی له توێی توێژینه‌وه مه‌یدانییه‌كه‌ی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر ئاسته‌نگ و هۆكاره‌كانی لاوازیی سێكته‌ری په‌روه‌رده و كزیی كوالێتیی ئاستی زانستی كه كاریگه‌رییه‌كی یه‌كجار زۆری له به‌ره‌وپێشخستن و چاككردنی ره‌وشی په‌روه‌رده و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی تازه هه‌یه، كاریگه‌ریشی له‌سه‌ر چاكسازیی بواری كۆمه‌ڵگه و پێشوه‌چوونی حكوومه‌ت و هه‌رێم هه‌یه، بۆیه ئه‌م پڕۆژه زانستییه‌ی وه‌ك ده‌سكه‌وتێكی ئه‌كادیمی و نیشتمانی پێشكه‌ش كردووه.
له‌میانه‌ی توێژینه‌وه‌كه‌یدا د. سیرینی تیشكی خستووه‌ته سه‌ر سێ سیاسه‌تی په‌روه‌رده‌یی كه پێی وایه ته‌واوی وڵاتانی پێشكه‌وتووی دنیا وه‌ك ئه‌مه‌ریكا، ژاپۆن، ئه‌ڵمانیا، ئه‌وروپا و.. هتد سه‌رنجیان كردووه‌ته سه‌ری، له پێناو پێشخستنی نه‌وه‌كانیان، كۆمه‌ڵگه، حكوومه‌ت و وڵاته‌كانیان به پلانی تۆكمه كاریان له‌سه‌ر كردووه.
ئه‌مانه‌ی خواره‌وه بریتین له‌و سێ سیاسه‌ته:
یه‌كه‌م/ "Teacher Quality Improvement "TQI پێشخستنی كوالێتیی مامۆستا.
دووه‌م/ بایه‌خدان به كۆلێژ و په‌یمانگاكانی TVET، ته‌كنیكی و هونه‌ری له‌پێناو پێگه‌یاندنی گه‌نجان و قوتابیان و لاوانمان له‌سه‌ر كاركردن به شێوازی زانستی و كرداری كه رۆڵی كاریگه‌ر بگێڕن له بیناكردنه‌وه و پێشڤه‌چوونی وڵات.
سێیه‌م/ پێشخستنی سه‌رچاوه‌كانی مرۆیی HRD، ئه‌م سیاسه‌ته پێوه‌ندیی به هه‌ردوو سیاسه‌تی یه‌كه‌م و دووه‌م هه‌یه، چۆن حكوومه‌ت بتوانێ وه‌به‌رهێنانی زانستییانه له‌م بوارانه‌دا بكات.
له ئاكامی توێژینه‌وه‌كه‌یدا دكتۆر سیرینی كۆمه‌ڵێك پێشنیاری بۆ ئه‌و سێ سیاسه‌ته‌ی سه‌ره‌وه خستووه‌ته به‌رده‌م وه‌زاره‌ته‌كانی پلاندانان و په‌روه‌رده بۆ جێبه‌جێكردنیان.
د. سیروان سیرینی ده‌ڵێ: ئومێد ده‌خوازین ئه‌م بابه‌ته ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستیی باوه‌ڕپێكراو و كاریگه‌ر و به‌سوود له رێنوێنیكردنی پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی و چاكسازی و بنیاتنانه‌وه‌ی سهكتهری په‌روه‌رده، هاوكات پێشخستنی كۆمه‌ڵگه و وڵاته‌كه‌مان.
پێی وایه بێ شك ئه‌م ده‌سكه‌وته ئه‌كادیمی و مێژوییه، كه‌لێنێكی گه‌وره له بواری زانستی په‌روه‌ده‌یی له هه‌رێمه‌كه‌مان پڕ ده‌كاته‌وه.