رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌ت ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا باس له‌وه ده‌كات، له كۆبوونه‌وه‌ى سه‌رۆكانى رووسیا و توركیا و ئێران كه دوێنێ به‌ڕێوه چوو، دووپات له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى خۆڕێبه‌رى رۆژئاواى كوردستان كراوه‌ته‌وه.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووى ته‌مووز، له راپۆرتێكدا باس له‌و كۆبوونه‌وه‌یه ده‌كات كه دوێنێ له نێوان ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆك رووسیا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران به ڤیدیۆ كۆنفرانس له‌سه‌ر بارودۆخى سووریا به‌ڕێوه چوو.
رووسیا و توركیا و ئێران له‌سه‌ر دژایه‌تى رۆژئاوا رێككه‌وتوون
له راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه هه‌رچه‌نده هه‌رسێ سه‌رۆك له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنى یاساى سزادانى رژێمى سووریا، كه به "یاساى سیزه‌ر" ناسراوه بۆچوونى جیاوازیان هه‌بووه، به‌ڵام له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌زموونى خۆڕێبه‌رى رۆژئاواى كوردستان كۆك بوون.
له راگه‌یه‌نراوه‌ى كۆتایى كۆبوونه‌وه‌كه‌یشدا هاتووه، هه‌رسێ سه‌رۆك له‌سه‌ر ئه‌وه رێككه‌وتوون هاوئاهه‌نگى یه‌كتر بكه‌ن به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنانه‌ى پێشتر كردوویانه، رووبه‌ڕووى هه‌ر هه‌وڵێك ببنه‌وه كه له‌سه‌ر خاكى سووریا به بیانووى شه‌ڕى داعش بۆ دانانى ناوچه‌ى خۆڕێبه‌رى به‌ڕێوه ده‌برێت و هانى جیابوونه‌وه ده‌ده‌ن له خاكى سووریا.
له راگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا به راشكاوى نموونه به رۆژئاواى كوردستان هێنراوه‌ته‌وه و ناوه‌كه‌ى به "رۆژهه‌ڵاتى فوڕات" هاتووه. جگه له‌وه‌یش هه‌رسێ سه‌رۆك باسیان له‌وه كردووه نابێت جگه له حكوومه‌تى سووریا، هیچ كه‌سێكى تر ده‌ست به‌سه‌ر داهاتى نه‌وتى سووریا بگرێت، له‌مه‌یشدا مه‌به‌ستیان كورده، چونكه زۆربه‌ى ناوچه گرنگه‌كانى نه‌وتى سووریا له رۆژئاواى كوردستانن و به ره‌زامه‌ندى ئه‌مه‌ریكا به‌شێك زۆر له داهاته‌كه‌ى به ئه‌نجوومه‌نى خۆسه‌ر و هه‌سه‌ده ده‌درێت.