پیاوێك حەوت كەس لە ماڵە خەزوورانی بەدەستڕێژی فیشەك دەكاتە قوربانی

:: PM:01:10:02/07/2020 ‌
شەوی رابردوو لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە، پیاوێك بە فیشەك هاوژینەكەی خۆی دەكوژێت و شەش كەسی تریش بریندار دەكات كە سەرجەمیان ئەندامانی ماڵە خەزوورانین.

ئەمڕۆ پێنجشەم دووی تەمووز، بەپێی زانیارییەكانی "وشە" شەوی ڕابردوو لە گەڕەكی بەكرەجۆی شاری سلێمانی، بەهۆی كێشەیەكی خێزانییەوە، پیاوێك بە فیشەك هاوژینەكەی خۆی دەكوژێت.

بكوژەكە شەش كەسی تریش بریندار دەكات كە سەرجەمیان ئەندامانی ماڵە خەزوورانین
لە زانیارییەكاندا هاتووە، دوای كوشتنی هاوسەرەكەی، بكوژەكە شەش كەسی تریش بریندار دەكات كە سەرجەمیان ئەندامانی ماڵە خەزوورانین.

لەبارەی ڕووداوەكە ئەو زانیارییانەی بە "وشە" دراون، پیاوەكە شەو دەبێتە دەمەقاڵی لەگەڵ خێزانەكەی لە گەڕەكی بەكرەجۆی تازە، چەند كەسێك لە خێزانەكەی ناوەندگیریی دەكەن، بەڵام پیاوەكە دەست دەكات بە تەقەكردن، ژنەكەی خۆی دەكوژێت و شەش كەسیش لە ماڵە خەزوورانی بریندار دەكات.

لوقمان رەئووف بەڕێوەبەری ناحیەی بەكرەجۆ بە میدیاكانی ڕاگەیاندووە، شەوی رابردوو پیاوێكی دانیشتووی بەكرەجۆ لە ماڵەكەی خۆی تەقە لە هاوژینەكەی دەكات و دەیكوژێت، دواتر لە سەربانی ماڵەكەیەوە تەقەی لە كەسوكاری هاوژینەكەی كردووە و شەش كەسی ئەو بنەماڵەیەی بریندار كردووە.
ئەو ڕووداوە لە كاتێكدایە ماوەی دوو مانگە ڕووداوی كوشتن لە هەرێمی كوردستان زۆر بووە، بەرپرسانی پۆلیسیش هۆكارەكەی بۆ بوونی چەك لە ماڵەكان دەگەڕێننەوە.



وشە - رامیار جەواد