هونه‌رمه‌ندێكی كورد ئاوازێك بۆ شیعرێكی شاعیری كورد ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی بڵاو ده‌كاته‌وه، ئه‌و گۆرانییه ده‌یكات به یه‌كێك له تراكه‌كانی ئهلبوومهكهیشی.
جه‌مال چڵهبیانی ڤیۆلینی ژه‌نیوه
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌م دووی تهمووز، ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی شاعیر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هونه‌رمه‌ند چیا مه‌ده‌نی ئاوازی بۆ شیعرێكی من داناوه و به ده‌نگه به‌سۆزه‌كه‌ی خۆیشی چڕیویه‌تی".
زیاتر گوتی، "ئه‌م گۆرانییه له دوا ئه‌لبوومی هونه‌رمه‌ند چیادا بڵاو بووه‌ته‌وه. ناونیشانی ئه‌لبوومه‌كه، ناونیشانی شیعره‌كه‌ی منیشه (ئاوات)، ژیار یوسفی دابه‌ش و میكس و ماسترینگی بۆ گۆرانییه‌كه كردووه، هونه‌رمه‌ندی به توانا جه‌مال چڵهبیانی ڤیۆلینی ژه‌نیوه."
ڕوونى كرده‌وه، "سوپاسگوزاری هه‌موویان ده‌كه‌م و هیوادارم دۆستانی هونه‌ریش چێژی لێ ببینن".
ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی له ساڵی 1960 له سه‌رچناری شاری سلێمانی له دایك بووه و ژیانی هاوسه‌ری پێكهێناوه و باوكی سێ منداڵه، ساڵی 1980 -1979 له موسته‌نسرییه كۆلێژی كارگێڕی و ئابووری ته‌واو كردووه، 2006 به‌شی كۆمه‌ڵناسی زانكۆی سه‌ڵاحه‌دینی ته‌واو كردووه. ئازا كوڕی شاعیری گه‌وره حه‌سیب قه‌ره‌داغییه كه خاوه‌نی چه‌ندان به‌رهه‌می شیعری و كتێبی شیعرییه وه‌ك فه‌رهه‌نگی خه‌م، هه‌روه‌ها چه‌ند ساڵیك پێشتر ئازا حه‌سیب قه‌ره‌داغی دیوانی یه‌كه‌می ده‌رچوو به ناونیشانی (ئارا.. به‌سته‌ی ژیان و مه‌رگ).