به‌گوێره‌ی پێشبینییه پزیشكییه‌كان بێت، ته‌وژمی كۆرۆنا له هه‌ولێر به‌توندی به‌ره‌و ته‌شه‌نه‌كردن ده‌ڕوات، پزیشكانیش ده‌ڵێن كێرڤه‌كه هه‌ر جاره و له شارێك به‌ره‌و لووتكه ده‌چێت، گرنگه ئه‌وه‌یه ڕێ بگیرێت له به‌رده‌م به‌یه‌كجار به‌ره‌و لووتكهچوون له ژماره‌ی تووشبوواندا.
کۆڕۆنا ماوەیەک لە لوتکە دەمێنێتەوە
د. زرار حوسێن پزیشكی پسپۆڕی هه‌ناو به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كێرڤی تووشبوونی هاووڵاتییان به كۆرۆنا له سه‌ره‌تا به‌رز ده‌بێته‌وه تاده‌گاته لووتكه، ماوه‌یه‌ك له لووتكه ده‌مێنێته‌وه، پاشان ورده ورده به‌ره‌و دابه‌زین ده‌چێت، ئه‌مه له هه‌موو دنیادا به‌یه‌كسانی به‌م شێوه‌یه له شاره‌كان بڵاو ده‌بێته‌وه، به‌ڵام گرنگترین قۆناغ كه ئێسته‌یه له هه‌ولێر پێڕه‌و ده‌كرێت له‌لایه‌ن پزیشكانه‌وه، ئه‌وه‌یه كه ده‌یانه‌وێت ڕێ بگرن له به‌رزبوونه‌وه‌ی كێرڤی خێرا له تووشبوواندا.
ئه‌و پزیشكه گوتی، ئه‌گه‌ر ڕێ نه‌گیرێت له به‌رده‌م خێرا به‌رزبوونه‌وه‌ی ژماره‌ی تووشبووان، ئه‌وكات له كۆنتڕۆڵ ده‌رده‌چێت و ناتوانرێ پێشگیری لێبكرێت، به‌ڵام ئێسته هه‌موو پلانه‌كانی وه‌زاره‌ت و نه‌خۆشخانه‌كان و پزیشك و كارمه‌ندانیش له خزمه‌تی ئه‌وه‌دان كه كێرڤه‌كه به هێواشی به‌رز بێته‌وه، چونكه له‌گه‌ڵ هێواشی به‌رزبوونه‌وه‌كه ده‌توانن كۆنتڕۆڵی بارودۆخه‌كه بكرێت.
ئەوەی لە سلێمانی ڕووی داوە بەردەوامە پێشبینی دەکراوە بۆ هەموو شارەکانی تر
دكتۆر زرار ئه‌وه‌ش ڕوون ده‌كاته‌وه كه ڤایرۆسه‌كه قاچی نییه تا له سلێمانییه‌وه بێته هه‌ولێر و ته‌شه‌نه بكات، به‌ڵكو ئه‌وه ستراتیجی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه‌یه، بۆیه ئه‌وه‌ی كه ئێسته له‌لایه‌ن هه‌ندێك كه‌سه‌وه ده‌گوترێت، ڤایرۆسه‌كه له سلێمانییه‌وه دێته هه‌ولێر، زانستی نییه، ئه‌وه‌ی له سلێمانی ڕووی داوه و به‌رده‌وامه، له هه‌موو شاره‌كانی كوردستان پێشبینی كراوه دووباره ببێته‌وه به توندتر یان هێواشتر.
له‌گه‌ڵ مه‌ترسی زیاتر ته‌شه‌نه‌كردنی ڤایرۆسه‌كه له پایته‌ختی كوردستان، ڕێكاره ئیداری و ته‌ندروستییه‌كانیش توندتر ده‌بن، به‌جۆرێك كه بتوانرێ هاووڵاتییان له مه‌ترسی خێرا و تێكڕای تووشبوون كه‌م بكرێته‌وه، له‌هه‌مان كاتیش‌دا ڕێكاره ئیدارییه‌كان به‌جۆرێك بن كه هاووڵاتییان به‌دووربن له به‌ریه‌ككه‌وتن، له‌لایه‌كی تریش بتوانن بژێوی ژیانیان په‌یدا بكه‌ن.
فرسه‌ت سۆفی پارێزگاری هه‌ولێر به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئێمه وه‌ك پارێزگای هه‌ولێر هه‌موو هه‌وڵێكمان رێكخستووه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین خه‌ڵكی هه‌ولێر به سه‌لامه‌تی و پارێزراوی بهێڵینه‌وه، ڕاگه‌یاندنی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆش به‌شێكی گه‌وره‌ی پلانه‌كان بووه، ئێسته ناتوانین بڕیار له‌سه‌ر ئه‌وه بده‌ین كه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ درێژ ده‌كرێته‌وه یان نا، به‌ڵام دڵنیایی ده‌ده‌ین هه‌ر بڕیارێك بدرێت له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌بێت.
زیاتر ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ و سبه‌ی ژووری ئۆپراسیۆنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له پارێزگای هه‌ولێر له كۆبوونه‌وه‌دا ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن بڕیارێكی دروست بده‌ن ، كه هه‌م بۆ پاراستنی ته‌ندروستی هاووڵاتییان بێت له تووشبوونیان به كۆرۆنا، هه‌میش بتوانین كاسبی خه‌ڵك بپارێزین، دڵنیایی ده‌ده‌ین كه بڕیاره‌كانی ژووری ئۆپراسیۆن به ته‌واوی له به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك ده‌بێت.
هاوڵاتیان دوو بەشن: بەشیک لەگەڵ قەدەغەی هاتوچۆن بە شێکیش لە دژین
پارێزگاری هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ناتوانرێ ئێسته كه چه‌ند ڕۆژێكی كه‌مه قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ ڕاگه‌یه‌نراوه، ده‌رئه‌نجامه‌كانی به هیچ لایه‌نێكی باش و خراپ ڕابگه‌یه‌نرێت، به‌ڵام زۆر به‌ڕوونی دیاره كه سوودی گه‌وره‌ی ده‌بێت، ئه‌مه‌ش دوای دوو بۆ سێ هه‌فته‌ی تر به شێوه‌یه‌كی دروست ده‌رده‌كه‌وێت و ڕاده‌گه‌یه‌نرێت.
فرسه‌ت سۆفی داواكاری هاووڵاتییان له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆی ڕوون كرده‌وه و گوتی، ڕای جیاواز هه‌یه له‌باره‌ی درێژكردنه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ، به‌شێكی زۆر داوا ده‌كه‌ن به‌رده‌وام بێت و به‌شێكیش له‌گه‌ڵیدا نین، ئێمه هه‌ردوو بۆچوونه‌كه وه‌رده‌گرین، بڕیاریش له ده‌رئه‌نجامی ئه‌و واقیعه‌ی كه له ڕووی ئابووری و ته‌ندروستییه‌وه هه‌یه ده‌درێت. دووپاتیشی كرده‌وه كه له سه‌ره‌تا و كۆتایی هه‌موو بڕیارێكیشدا به‌رژه‌وه‌ندی خه‌ڵك و پاراستنی ته‌ندروستییان ده‌خه‌ینه پێش هه‌موو شتێكی تر.
وەزارەتی تەندروستی پلانی تۆکمەی هەیە
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی پلانی تۆكمه‌ی بۆ كۆنترٶڵكردنی خێرا بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه داناوه، له هه‌ر نه‌خۆشخانه‌یه‌كدا پلانی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشه‌كان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری نه‌مانی شوێن له نه‌خۆشخانه‌كانیش، په‌نا بۆ نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان ده‌برێت.
د. محه‌مه‌د قادر گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دۆخی ته‌ندروستیی ئێسته‌ی كوردستان ڕوون ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت، تا ئێسته دۆخی ته‌ندروستی له كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی كۆمه‌ڵێك سیناریۆیان ڕێكخستووه، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ كۆنترٶڵی ته‌واوی ڤایرۆسه‌كه بكرێت، كاتێك به‌ته‌واوی پێی ده‌گوترێت كه له كۆنتڕۆڵ ده‌رچووه كه توانای چاره‌سه‌ر له نه‌خۆشخانه‌كان نه‌مێنێت، به‌ڵام تا ئێسته له نه‌خۆشخانه‌كان پێشوازی له نه‌خۆش ده‌كرێت و توانا پزیشكییه‌كان تا ئاستێكی باش ماون، له‌و قۆناغه‌ی ئێسته ئه‌گه‌ر زۆر پێویست نه‌بێت، هه‌ندێك له تووشبووان له ماڵه‌وه چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌سێكی تووشبووی سه‌خت سوود له تواناكانی نه‌خۆشخانه و پزیشك وه‌ربگرێت.
لە ئەگەری نەمانی شوێن نەخۆشخانە ئەهلیەکان بەکاردەهێنرێن بۆ چارەسەری کۆڕۆنا
له‌باره‌ی به‌كارهێنانی نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌تایبه‌ت به‌شی چاودێریی ورد، له ئه‌گه‌ری نه‌مانی شوێن له نه‌خۆشخانه حكوومییه‌كان، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی گوتی، بێگومان ئه‌وه به‌شێكه له‌و پلانه‌ی كه دانراوه و به‌وردی قسه‌ی له‌سه‌ر كراوه، له‌كاتێكدا نه‌خۆشخانه‌كانی حكوومه‌ت پڕ ده‌بنه‌وه و به‌شی چاودێریی ورد توانای نامێنێت بۆ نه‌خۆش، ئێمه ناچار ده‌بین كه نه‌خۆشخانه ئه‌هلییه‌كان به‌كار بهێنین، به‌ڵام ئه‌مه بۆ ئێسته نییه و هیواداریشین تاك خۆپارێزی بكات و نه‌گه‌ینه ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه.
ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا ڕۆژ له‌دوای ڕۆژ به‌ره‌و زیادبوون ده‌ڕوات، ئه‌و دۆخه مه‌ترسیداره‌ی ئێسته له سلێمانی هه‌یه، بۆ هه‌موو شاره‌كانی كوردستان پێشبینی كراوه، داواكاری پزیشكان و وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیش بۆ هاووڵاتییان ته‌نیا ئه‌وه‌یه كه خۆیان بپارێزن له‌و ڤایرۆسه‌ی نه ڕه‌حم به كه‌س ده‌كات بۆ تووشبوون و نه ده‌رمانێكیش هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ر.