دوای سێ ساڵ له رزگاركردنی مووسڵ له‌ژێر ده‌ستی رێكخراوی تیرۆریستی داعش، گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ له ڕۆژئاوای ئه‌و شاره دۆزرایه‌وه.
به‌پێی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی ده‌رده‌كه‌وێ كه هێزه عێراقییه‌كان گۆڕه‌كه‌یان دۆزیوه‌ته‌وه و ده‌كه‌وێته‌وه گوندی "حمیدات" نزیك شاره‌دێی بادوش له رۆژئاوای شاری مووسڵ.
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه هی سه‌رده‌می داعشه
گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كه هی سه‌رده‌می داعشه و ئێسته شاره‌زایانی پزیشكی توێكاری جه‌سته سه‌رقاڵی ئه‌نجامدانی پشكنینه‌كانیان بوون، به‌ڵام هێشتا روون نه‌بووه‌ته‌وه كه ئه‌و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه بۆ كێ لێدراوه و چه‌ند ته‌رمی تێدایه.
ئه‌وه یه‌كه‌مجار نییه پێشتریش چه‌ندان گۆڕی به كۆمه‌ڵی هاوشێوه له عێراق دۆزراوه‌ته‌وه.
داعش سێ ساڵ له مووسڵ ده‌ستی له كوشتن و كردنه قوربانی خه‌ڵكی ناوچه‌كه نه ده‌پاراست، تا له ساڵی 2017 پێشمه‌رگه و هاوپه‌یمانان و هێزه عێراقییه‌كان توانیان مووسڵ رزگار بكه‌نه‌وه.