ئاگرێكی گه‌وره له شاری شیرازی ئێران كه‌وته‌وه كه تا ئێسته نازانرێ هۆی ئاگركه‌وتنه‌كه چی بووه. ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ كه رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه.
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ربیه" ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، له ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوودا چه‌ندان ته‌قینه‌وه و كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگر له چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێرانی گرته‌وه. شه‌وی دوێنێ پێنجشه‌میش ئاگرێكی گه‌وره شیرازی گرته‌وه و تا ئێسته هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی ئاگره نه‌زانراوه.
ئاگره‌كه رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه
به‌پێی ئه‌و گرته ڤیدیۆییانه‌ی هاووڵاتییان له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویان كردوونه‌ته‌وه، ئاگره‌كه رووبه‌رێكی گه‌وره‌ی گرتووه‌ته‌وه و چه‌ندان موڵكی تایبه‌ت و حكوومیشی گرتووه‌ته‌وه.
به‌پێی پێگه‌كه، چه‌ندان ئۆتۆمبێلی ئاگركوژێنه‌وه روویان له ناوچه‌كه كردووه و هه‌وڵی كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی ئاگره‌كه‌یان داوه.
ئه‌و رووداوه دوای ئه‌وه هات كه گرووپێكی ئێرانی كه ناوی خۆیان ناوه "پڵنگه‌كانی نیشتمان" و ماوه‌یه‌كی كه‌مه چالاكی له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و وڵاته ئه‌نجام ده‌ده‌ن، هه‌ر ئه‌و گرووپه بوو كه سه‌رله‌به‌یانی دوێنی پێنجشه‌م، ئه‌و ته‌قینه‌وه‌یه‌ی گرته ئه‌ستۆ كه له نه‌ته‌نز له ناوه‌ندی شاری ئه‌سفه‌هان رووی دا.
هه‌ر دوێنێ به‌هرۆز كه‌مالوه‌ندی گوته‌بێژی دامه‌رزاوه‌ی ناوكیی ئێران بۆ "ئیرنا" ئاشكرای كرد، له بنكه‌ی ناوكیی نه‌ته‌نز كه كه‌وتووه‌ته پارێزگای ئیسفه‌هان، كێشه‌یه‌ك دروست بووه و زیان به به‌شێكی وێستگه‌كه گه‌یشتووه كه له نۆژه‌نكردنه‌وه‌دابوو.
ئه‌لعه‌ره‌بیه