ماوه‌یه‌ك ڤایرۆسی كۆرۆنا به توندی میسری گرتبووه‌وه و ئێسته دۆخه‌كه له‌سه‌ریان سووكتر بووه‌ته‌وه، كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئایس كرێم له‌و وڵاته، ئایس كرێمێكی دروست كردووه له شێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا، به‌وه‌ش وێڕای ئه‌وه‌ی ره‌خنه كراوه، له‌گه‌ڵیدا زۆربه‌ی خه‌ڵكی میسر ده‌ستخۆشی له كارگه‌كه ده‌كه‌ن.
پێگه‌ی "ئیلاف" له هه‌واڵێكدا وێنه‌ی ئه‌و ئایس كرێمه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه كارگه‌یه‌كی دروستكردنی ئایس كرێم له میسر له شێوه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستیان كردووه، ئه‌و كارگه‌یه ده‌كه‌وێته شاری جیزه و رۆژانه هه‌زاران ئایس كرێم ده‌خاته بازاڕه‌وه.
پێگه‌كه ئه‌وه‌شی گوتووه، به‌پێی ئه‌و رێژه‌یه‌ی له ئایس كرێم كه كارگه‌كه ده‌یخاته بازاڕه‌وه، پێده‌چێ زۆرترین فرۆشی هه‌بێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی هه‌ندێك ره‌خنه‌ی ده‌كه‌ن و پێیان شتێكی شیاو نییه، زۆر زیاتر له‌وانه ده‌ستخۆشی له‌و كارگه‌یه ده‌كه‌ن كه بیرۆكه‌كه‌ی بۆ هاتووه و دروستی كردووه.
شێوه‌ی ئایس كرێمه‌كه وه‌ك ئه‌وه‌ی له میدیاكاندا بۆ ڤایرۆسی كۆرۆنا ده‌كرێت، شێوه‌ی ڤایرۆسه‌كه خڕه و شێوه‌ی تۆپی پێ ده‌نوێنێ و له هه‌موو لایه‌كیه‌وه شێوه‌ی بزماری لێ چه‌قێنراوه، بۆیه كارگه‌كه هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی بۆ ئایس كرێمه‌كه دروست كردووه.
خاوه‌نی كارگه‌كه بۆ پێگه عه‌ره‌بییه‌كه گوتوویه‌تی، له‌وه‌ته‌ی ده‌ركه‌وتووه ڤایرۆسی كۆرۆنا خه‌ڵكی ترساندووه، به‌ڵام كاتێك خه‌ڵك وه‌ك ئایس كرێم یان وه‌ك خۆراكێك ده‌یبینن، ئه‌و ترسه‌یان ده‌ڕه‌وێته‌وه و زۆرجاریش به شێوه‌كه‌ی پێده‌كه‌نن.
تا دوێنێ پێنجشه‌م له میسردا 65 هه‌زار و 188 كه‌س كه‌س تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون، له‌ناویاندا دوو هه‌زار و 789 كه‌س به‌هۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست داوه. له دنیایشدا تووشبووانی كۆرۆنا زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س ده‌بێت، زیاتر له 500 هه‌زاریش گیانیان له ده‌ست داوه.
ئیلاف