جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی رای گه‌یاند، ئه‌گه‌ر چی به‌رنامه‌یه‌ك هه‌یه بۆ چاودێری تووشبووانی كۆرۆنا، به‌ڵام زۆربه‌ی تووشبووان پیویستیان به ئۆكسجین هه‌یه.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی تهمووز، ئازاد هه‌ورامی جێگری به‌رێوه‌به‌ری ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، زۆرینه‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له سلێمانی پێویستیان به ئۆكسجین هه‌یه.
ئه‌گه‌ر ئۆكسجین له‌سه‌ر تووشبووێك لا بدرێ خۆی داوای ده‌كاته‌وه
روونیشی كرده‌وه كه له‌ناو سه‌نته‌ره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له شاره‌كه‌دا به‌رنامه‌یه‌كی گونجاو بۆ چاودێری دانراوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئۆكسجین له‌سه‌ر تووشبووێك لا بدرێ خۆی داوای ده‌كاته‌وه.
سلێمانی قوربانی یه‌كه‌می كۆرۆنایه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان، ئه‌وه‌یش چه‌ند هۆكارێكی بۆ ده‌خرێته روو كه دیارترینیان بانگه‌شه‌ی تاقم و كه‌سێكی سلێمانی بوو كه ده‌یگوت "كۆرۆنا درۆیه" و خه‌ڵكی له خۆپارێزی سارد ده‌كرده‌وه. سه‌رباری ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو مه‌رزه لاوه‌كییه‌كان بۆ بازرگانی چه‌ند به‌رپرسێك كرانه‌وه و تێكه‌ڵاوی زۆر له‌گه‌ڵ ئێران هه‌بووه.
ئێسته ژماره‌ی تووشبووانی كۆرۆنا له كوردستان شه‌ش هه‌زار كه‌سی تێپه‌راندووه و 217 كه‌سیش تا ئێسته گیانیان له ده‌ست داوه.