هۆشیار عه‌بدوڵا كه یه‌كێكه له په‌رله‌مانتارانی گۆڕان له به‌غدا و وا ناسراوه كه به كرێگیراوه له به‌غدا و له‌پێناو پاره خۆی فرۆشتووه. جارێكی تر له له‌لایه‌ن هاووڵاتییانی كوردستانه‌وه ریسوا كرا.
له چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌ته‌ی له‌لایه‌ن به‌شێك له په‌رله‌مانتاره به‌كرێگیراوه‌كانی كورد له به‌غدا دژی كوردستان به‌رێوه ده‌چێت، جارێكی تر هۆشیار عه‌بدوڵا له واڵی تایبه‌تی له فه‌یسبووك بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه كه گوایه باس له هه‌ستی نه‌ته‌وه‌یی ده‌كات، به‌ڵام بیری چووه كه مێژووه‌كه‌ی لای خه‌ڵكی كوردستان روونه و سه‌تان كۆمێنتی بۆهاتووه و به "جاش مۆدێرن" ناویان هێناوه.
سه‌تان كۆمێنتی بۆهاتووه و به "جاش مۆدێرن" ناویان هێناوه
له‌نێو ئه‌و سه‌تان كۆمێنته‌دا كه خه‌ڵكی كوردستان بۆیان نووسیوه ده‌رده‌كه‌وێ كه هۆشیار عه‌بدوڵا ریسوا كراوه وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك كه خه‌ڵك نه‌ك متمانه‌یان به كه‌سێتی خۆی نه‌ماوه و وه‌ك كه‌سێكی هه‌رزه‌ی سیاسیی ده‌یبینن باوڕیان به‌گێڕانه‌وه‌ی مێژوویش له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سه‌وه نییه.
"وشه" وه‌ك نمونه‌ی ئه‌و سه‌تان كۆمێنته چه‌ند كۆمێنتێك بۆ هۆشیار ده‌خاته‌ڕوو كه تیایدا هاووڵاتییه‌ك به‌ڕوونی پێی ده‌ڵێ، له‌سه‌ر سه‌تان خیانه‌تی تر بێده‌نگی و وا قورمیش كراوی كه ته‌نیا قسه له‌سه‌ر ماڵباتی بارزانی بكه‌ی.
كۆمێنتێكی تر بۆی نووسیوه" تۆ به‌س بۆ خۆده‌وڵه‌مه‌ندكردن به‌دوای نه‌وشیروان مسته‌فا كه‌وتی، ئه‌وه‌ی تۆ ده‌یكه‌ی كه‌ی ڕێی ئه‌وه".
له‌ماوه‌ی رابردوو سه‌تان گه‌نده‌ڵی و كاری نائه‌خڵاقی هۆشیار عه‌بدوڵا ئاشكرا بووه، به‌ڵام بۆ شاردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆسیانه‌ی له‌سه‌رییه‌تی په‌لاماری لایه‌ن و كه‌سی تر ده‌دات.