هاوكاری به‌ساڵاچووان و منداڵانی بێ سه‌رپه‌شت له كوردستان ده‌كرێت
یه‌كێك له كه‌سایه‌تییه دیاره‌كانی هه‌رێمی كورستان بڕیاریدا بۆ چه‌ند مانگێك هاوكاری دارایی به‌سه‌ر به‌ساڵاچووان و منداڵانی بێ سه‌رپه‌رشت له خانه‌كان دابه‌ش بكات.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی سێی تهمووز، یوسف چاوشین به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی چاودێری و گه‌شه‌پێدانی كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ولێر به "وشه"ی راگه‌یاند، سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیای كار دوای ئاگاداربوونی له بارودۆخی منداڵان و به‌ساڵاچووان بڕیاری دا بۆ چه‌ند مانگێك هاوكاری دارایی به‌ساڵاچووان و منداڵانی ناو خانه‌كان بكات.
روونیشی كرده‌وه كه ئه‌و هاوكارییه بۆ به‌ساڵاچووان و منداڵانی خانه‌كان له شاره‌كانی هه‌ولێر، سلێمانی، دهۆك و گه‌رمیان ده‌بێت.
باسی له‌وه‌كرد كه بڕی هاوكارییه‌كه بۆ هه‌ر یه‌كێكیان مانگانه 45 هه‌زار دینار ده‌بێت، كه ژماره‌یان به گشتی ۳۰٥ كه‌سه.
وشە -
سه‌رخێڵ هاشم