یەكەم پێكوتەی كۆرۆنا لە ئەمەریكا سەركەوتنی مسۆگەر كرد

:: AM:10:59:04/07/2020 ‌
بەرهەمهێنانی پێكوتەی كۆرۆنا زووتر لەو كاتەی دیاری كرابوو سەركەوتنی بەدەست هێناوە، بڕیارە لە كۆتایی ئەم مانگەدا قۆناغی كۆتایی ڤایرۆسەكە تاقی بكرێتەوە.

جۆری پێكوتەكە پێشتر لەسەر خەڵك تاقی كراوەتەوە و دەرەنجامەكان ئەوەیان دەرخستووە سەركەوتوو بووە، بەرگریی لەشی هەموو ئەوانەی پێكوتەكە لەسەریان تاقی كراوەتەوە بەرانبەر كۆرۆنا بەهێز بووە.

ئەنتۆنی فاچی كە یەكێك لە ناسراوترین پسپۆڕەكانی رووبەڕووبوونەوەی ئەم جۆرە ڤایرۆسانەیە گوتوویەتی، لە كۆتایی مانگی تەمووز دەكەونە قۆناغی كۆتایی بەرهەمهێنانی پێكوتەكە.

بەشێك لە خۆبەخشەكان لە كۆتایی ئەم مانگەدا پێكوتەكەیان لێ دەدرێت
بەشێك لە خۆبەخشەكان لە كۆتایی ئەم مانگەدا پێكوتەكەیان لێ دەدرێت و بەشێكی تر لە مانگی ئاب و دواتر مانگەكانی ئەیلوول و تشرینی یەكەم كۆتایی بە سەرجەم تاقیكردنەوەكان دەهێنرێت.

بەگوێرەی شەفەقنا، لە كۆتایی ئەم مانگەدا 30 هەزار كەس پێكوتەی نوێی كۆرۆنایان لێ دەدرێت و هەموو ئەوانەش لە مانگی ئایاری ئەمساڵ پێكوتەكەیان لێ درابوو، ئەنجامەكان دڵخۆشكەر بوون و پێكوتەكە توانیویەتی بەرانبەر كۆرۆنا بەرگرییەكی باشی هەبێت.

بەگشتی هەموو دەرەنجامەكان ئەوە دەردەخەن بەر لە زستانی داهاتوو، پێكوتەی كۆرۆنا بە تەواوی ئامادە دەبێت و بڕیارە ساڵانە 500 ملیۆن دانە بەرهەم بهێنرێت و دواتر بۆ یەك ملیار بەرز بكرێتەوە.

ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەتە هۆی گیانلەدەستدانی 530 هەزار کەس لە دنیادا و بە گشتی سەرووی 11 ملیۆن کەس تووشی ڤایرۆسەکە بووە و بە خێرایی لەتەشەنەسەندندایە و ئەگەر پێکوتەیەک لە دانیشتووانی زەوی نەدرێ قوربانیدانەکان درێژەیان دەبێت.



وشە - سلێمان تاشان