به‌رپرسێكى باڵاى عێراقى ئاشكراى كردووه، حكوومه‌تى عێراق ئه‌و رێككه‌وتنانه هه‌ڵده‌وه‌شێنێته‌وه كه له سه‌رده‌مى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو له‌گه‌ڵ ئێرانى كردووه، چونكه عێراق ته‌نیا به پێدانى ڤیزاى خۆڕایى به ئێرانییه‌كان 250 ملیۆن دۆلارى له‌ده‌ست داوه.
به‌رپرسێكى باڵاى عێراق له ئه‌میندارێتى گشتى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى ته‌مووز بۆ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید"ى ئاشكرا كردووه، كۆمه‌ڵێك راوێژكارى مسته‌فا كازمى سه‌رۆك وه‌زیران ده‌یانه‌وێ پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و رێككه‌وتنانه بكه‌ن كه عێراق له‌گه‌ڵ ئێرانى ئه‌نجام داوه، دووپاتیشى كردووه‌ته‌وه كار ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ى به‌شێكیان هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه.
به‌هۆى رێككه‌وتنێك عێراق ساڵانه 250 ملیۆن دۆلار زیانى به‌رده‌كه‌وێ
به‌رپرسه‌كه گوتوویه‌تى ئه‌و رێككه‌وتنانه له لایه‌ن عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق و حه‌سه‌ن رۆحانى سه‌رۆكى ئێران واژوو كراوه ئه‌وكاته‌ى رۆحانى له ئادارى ساڵى 2019 سه‌ردانى عێراقى كردووه.
به‌رپرسه باڵاكه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق ده‌ڵێ، ئه‌و رێككه‌وتنانه له به‌رژه‌وه‌ندى ئابوورى و دارایى عێراق نین، له‌وانه رێككه‌وتنى دانانى كارگه‌كان له‌سه‌ر سنوورى عێراق زیان به به‌رهه‌مى ناوخۆى عێراق ده‌گه‌یه‌نێ، جیا له‌مه‌یش به‌خشینى ئێرانییه‌كان له پاره‌ى ڤیزا وا ده‌كات ساڵانه عێراق 250 ملیۆن دۆلار له ده‌ست بدات.
به‌رپرسه‌كه‌ى ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیران كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه دووپاتى ده‌كاته‌وه، عێراق پێداچوونه‌وه بۆ ئه‌و جۆره رێككه‌وتنانه ده‌كات چونكه له به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌و نین.