به‌هۆى فیلمێكه‌وه كه كاره‌كته‌رى مه‌سیحی تێدا ده‌رده‌كه‌وێت، هێرش ده‌كرێته سه‌ر پاریس جاكسنى كچى مایكڵ جاكسن، چونكه ئه‌و رۆڵى مه‌سیح له فیلمه‌كه ده‌گێڕێ.
ماڵپه‌ڕى
ئیلاف هه‌واڵێكى له‌سه‌ر فیلمى "HABIT" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌كه له پاریس جاكسن و بیلا سۆرن رۆڵى تێدا ده‌گێڕن.
به‌هۆى كاره‌كته‌رى مه‌سیحه له فیلمه‌كه ناڕه‌زایى دروست بووه
ئه‌و فیلمه له ده‌رهێنانى سیمۆن هالیگین و به‌رهه‌مى دۆنۆڤان لیچه، هه‌ردوو كۆمپانیاى ورنهر برۆز و لایۆنگیپ، سپۆنسه‌رى فیلمه‌كه ده‌كه‌ن.
هه‌رچه‌نده واده‌ى نمایشى یه‌كه‌مى فیلمه‌كه دیارى نه‌كراوه، به‌ڵام له ئه‌مه‌ریكا و چه‌ند وڵاتێكى تر هه‌ڵمه‌تێك له دژى فیلمه‌كه ده‌ستى پێ كردووه و داوا ده‌كرێت رێگریى له بڵاوكردنه‌وه‌ى بكرێت، چونكه سووكایه‌تى به مه‌سیح ده‌كات.
له فیلمه‌كه پاریس جاكسن رۆڵى كچێك ده‌بینى كه شه‌یداى مه‌سیحه و له قۆناغێكى ژیانى بهناچاریى كاره‌كته‌رى مه‌سیح ده‌نوێنێ، بوونى ژن له رۆڵى مه‌سیح ناڕه‌زاییه‌كانى دروست كردووه.
پاریس جاكسن له دایكبووى 1998، دووه‌م منداڵى مایكڵ جاكسنى گۆرانیبێژى به‌ناوبانگى پۆپه.