هیشام هاشمى شاره‌زا له كاروبارى ته‌ناهى ئاشكراى كردووه، ئه‌و سیستمه به‌رگرییه له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا دانراوه، سیستمى پاتریۆت نییه وه‌ك باس ده‌كرێت، به‌ڵكو سیستمێكى تره و به‌ناوى سنتۆریۆن C-RAM ناسراوه.
هه‌رچه‌نده له مانگى شوباتى رابردووه‌وه ده‌نگۆى ئه‌وه هه‌یه ئه‌مه‌ریكا سیستمى به‌رگریى پاتریۆتى له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا داناوه تا له كاتى هێرشكردنه سه‌ر باڵوێزخانه‌كه به‌رگرى بكات، كه‌چى ئه‌مڕۆ ئاشكرا بووه ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا دایناوه پاتریۆت نییه.
ئه‌مه‌ریكا به ئاگه‌دارى عه‌بدولمه‌هدى چه‌كه نوێیه‌كه‌ى ره‌وانه‌ى به‌غدا كردووه
ماڵپه‌ڕى
به‌غداد توده‌ى ئاماژه‌ى ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجى تهمووز ئاماژه‌ى بۆ نووسینێكى هیشام هاشمى كردووه كه شاره‌زایه‌كى ته‌ناهى و به‌ناوبانگه له عێراق، ئه‌و گوتوویه‌تى ئه‌وه‌ى له باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا دانراوه پاتریۆت نییه.
هاشمى ده‌ڵێ خه‌رجى پاتریۆت زۆره، بۆیه ئه‌وه‌ى دانراوه سیستمى سنتۆریۆن C-RAM ى كورته مه‌ودایه، له دژى رۆكێت و هاوه‌ن و كاتیوشا كار ده‌كات.
وه‌ك هاشمى ئاماژه‌ى بۆ كردووه، ئه‌م سیستمه له شوباتى 2020 به ئاگادارى عادل عه‌بدولمه‌هدى سه‌رۆك وه‌زیرانى پێشوو دانراوه، رێژه‌ى پێكانى ئامانجه‌كه‌ى 70-80% ده‌بێت و ته‌نانه‌ت ئه‌مڕۆیش مووشه‌كێكى كاتیوشیاى دوور خستووه‌ته‌وه كه ئاراسته‌ى باڵوێزخانه كراوه.
چه‌ند ساڵێكه له‌لایه‌ن گرووپه میلیشیاكانى شیعه‌وه باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا به مووشه‌ك ده‌كرێنه ئامانج و ته‌نیا ئه‌مساڵ 12 جار به مووشه‌ك هێرش كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز و باڵوێزخانه‌ى ئه‌مه‌ریكا له عێراق.