ده‌سه‌ڵاتی ته‌ناهی له دیمه‌شق رای گه‌یاندووه، دوو گه‌نج "رواڵ" كه ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ، ده‌ستدرێژیی سێكییان كردووه‌ته سه‌ر كچێكی ته‌مه‌نی 13 ساڵ و دواتریش كوشتوویانه. ئێسته دوو گه‌نجه‌كه گیراون.
له‌لایه‌ن پۆلیسی سووریاوه هاتوونه‌ته گرتن و ئێسته له لێكۆڵینه‌دان
پێگه‌ی "ئه‌لعه‌ربیه" ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م پێنجی ته‌مووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌و دوو كوڕه‌ی ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ر كچه 13 ساڵانه‌كه، له‌لایه‌ن پۆلیسی سووریاوه هاتوونه‌ته گرتن و ئێسته له لێكۆڵینه‌دان.
به‌پێی پێگه‌كه، كچه‌كه ناوی "سیدرا ئه‌حمه‌د سلێمان" بووه و خێزانه‌كه‌ی له گوندی قه‌لیعه‌ی سه‌ر به شاری ته‌رتووس نیشته‌جێ بوون. دوو گه‌نجه‌كه‌یش یه‌كیان ناوی "یه‌زن سلێمان 15 ساڵ"ـه و ئه‌وی تریان ناوی "عه‌ی نه‌جم سلێمان 17 ساڵ".
به‌پێی گوته‌ی پۆلیسی ناوچه‌كه، یه‌كێك له تاوانباره‌كان خزمی سیدرا بووه، كاتێك ماڵیان چۆڵ بووه، به فێڵ سیدرای راكێشاوه‌ته ناو ماڵه‌كه‌یان و دواتر هاوڕێكه‌یشی چووه‌ته ئه‌وێ و پێكه‌وه ده‌ستدرێژیی سێكسییان كردووه‌ته سه‌ری. دوای ئه‌وه‌یش كوشتوویانه، دوای كوشتنه‌كه‌ی له شوێنێكی چۆڵ فڕێیان داوه.
پۆلیس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردووه كه سێی ئه‌م مانگه رووداوه‌كه رووی داوه و كه‌سوكاری سیدرا سكاڵایان بردووه‌ته لای پۆلیس كه كچه‌كه‌یان ون بووه یان ره‌نگه رفێنرابێت، به‌ڵام ئێسته ته‌رمه‌كه دۆزراوه‌ته‌وه و ده‌ركه‌وتووه كوژراوه. به‌پێی پشكنین و لێكۆڵینه‌وه، ئه‌و دوو گه‌نجه گیراون و ددانیان به تاوانه‌كه‌ی خۆیاندا هێناوه. به‌ڵام تا ئێسته نازانرێ به‌چ شێوه‌یه‌ك و چۆن سزا ده‌درێن كه جارێ ته‌مه‌نیان نه‌گه‌یشتووه‌ته 18 ساڵ.