شاره‌زایه‌كی ده‌رمانه سروشتییه‌كان له سلێمانی ده‌ڵێت، چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی كۆرۆنام لایه و تا ئێسته به سه‌دان كه‌س له به‌رپرسانی حكوومی و حزبی و ته‌نانه‌ت پزیشكی سلێمانی به‌هۆی ده‌رمانه‌كه‌ی منه‌وه له كۆرۆنا رزگاریان بووه. ته‌ندروستی سلێمانیش داوا ده‌كات پێوه‌ندییان پێوه بكات.
بە دەیان بەرپرس و پزیشکی سلێمانی هاتوونەتە لام بۆ وەرگرتنی دەرمانەکە
محه‌مه‌د حاجی عه‌لی حه‌كیمی گیای سروشتی كه خۆی ده‌ڵێ چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به گیای سروشتی ده‌كات، بۆ "وشه" ده‌ڵێ، چاره‌سه‌ره‌كه‌ی ئێمه بۆ كۆرۆنا به گیا و ده‌رمانی سروشتییه، له چه‌ند گیراوه‌یه‌ك پێكدێت و هه‌ر ئه‌و كاته‌ی كه كۆرۆنا له مانگی شوبات و ئادار بڵاوبووه‌وه، ئێمه ئه‌و چاره‌سه‌رمان دروست كرد و هه‌ر ئه‌وكات چه‌ند كه‌سێك هاتنه لامان و چاره‌سه‌ریان وه‌رگرت كه دۆخه‌كه‌یان قورس بوو، ئه‌وكات خه‌ڵك تووش ده‌بوو و نه‌یده‌وێرا بچێته نه‌خۆشخانه و سه‌ردانی ئێمه‌ی ده‌كرد.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ده‌رمانه‌كه‌ی ئێمه چاره‌سه‌ری 100%ی كۆرۆنا ده‌كات، ئه‌وانه‌ی تووشی ڤایرۆسه‌كه ده‌بن و به‌هۆیه‌وه تووشی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ده‌بن و دۆخیان تێكده‌چێت، ئه‌و ده‌رمانه به‌شێوه‌ی ئاسایی ده‌ده‌ینه هاووڵاتییان به بڕه پاره‌یه‌كی كه‌م.
"تا ئێسته زیاتر له 300 تووشبووی كۆرۆنا له هاووڵاتی ئاسایی، به‌رپرسی گه‌وره، پزیشك و كارمه‌ندانی ته‌ندروستی سلێمانی هاتوونه‌ته لامان و ئه‌و ده‌رمانه‌یان بردووه بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا، تێكه‌ڵه‌یه‌ك له چه‌ندان گیراوه‌ی سروشتیی دژی هه‌ناسه‌توندییه به‌تایبه‌ت ئه‌وانه‌ی نه‌خۆشییه‌كه‌یان تووش ده‌بێت و هه‌ناسه‌یان توند ده‌بێت". محه‌مه‌د حاجی عه‌لی وای گوت.
ئه‌و حه‌كیمه دووپاتی ده‌كاته‌وه، ئه‌گه‌ر ته‌ندروستی سلێمانی بیه‌وێ چاره‌سه‌ری تووشبووان بكات، ئه‌و ده‌رمانه‌ی ئێمه 100% ده‌یكات، وه‌ك ده‌توانین له رۆژێكدا به‌شی 100 تووشبووی كۆرۆنا له‌و ده‌رمانه دروست بكه‌ین و بیده‌ین به نه‌خۆشه‌كان.
عه‌بدوڵا ئه‌حمه‌د جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، ئێمه وه‌ك ته‌ندروستی سلێمانی له چوارچێوه‌ی زانستیدا، پشتگیری هه‌ر كه‌سێك ده‌كه‌ین كه چاره‌سه‌ری لابێت.
وه‌ك ئاماژه‌ی پێ ده‌دات، ئه‌و كه‌سه‌ی بانگه‌شه‌ی چاره‌سه‌ری كۆرۆنا به ده‌رمانی سروشتی ده‌كات، ئه‌گه‌ر پێوه‌ندیمان پێوه بكات، لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند ده‌به‌ینه شوێنه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له كاره‌كان و چاره‌سه‌ره‌كه ده‌كه‌ین و ئه‌و كات رای خۆمان له‌سه‌ری ده‌بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی