فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریایى له سوپاى پاسدارانى ئێران ئاشكراى كرد، وڵاته‌كه‌ى بنكه‌یه‌كى مووشه‌كى له ژێر خاكى كه‌ناره‌كانى كه‌نداو جێگیر كردووه و هه‌ڕه‌شه‌ى به‌كارهێنانى ده‌كات.
ئاژانسى
رۆیته‌رز لێدوانێكى عه‌لى ره‌زا تهنكهسیرى بڵاو كردووه‌ته‌وه كه فه‌رمانده‌ى هێزى ده‌ریاییه له سوپاى پاسداران، ئه‌و ئاشكراى كردووه وڵاته‌كه‌ى بنكه‌یه‌كى مووشه‌كى له ژێر خاكى كه‌ناره‌كانى كه‌نداوى عه‌ره‌بى جێگیر كردووه.
جارێكى تر ئێران هه‌ڕه‌شه له ته‌ناهى كه‌نداو ده‌كات
تهنكهسیرى له لێدوانه‌كه‌ى ده‌ڵێ، "ئێران بنكه‌یه‌كى مووشه‌كى وشكانى و ده‌ریایى به درێژایى كه‌ناره‌كانى كه‌نداوى فارس و كه‌نداوى عومان جێگیر كردووه، بۆ ئه‌وه‌ى ببێته دێوه‌زمه‌یه‌ك بۆ دوژمنانى ئێران".
ئه‌و به‌رپرسه‌ى ئێران هیچ زانیارییه‌كى تر‌ى له‌باره‌ی ئه‌و مووشه‌كانه ئاشكرا نه‌كردووه.
له‌دواى كشانه‌وه‌ى ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ریكا له رێككه‌وتنى ئه‌تۆمى ئێران له ئایارى 2018، گرژییه‌كى زۆر له ئاوى كه‌نداو دروست بووه و ته‌نانه‌ت چه‌ندان جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر رێڕه‌وى كهشتوانى نێوده‌وڵه‌تى. له‌وانه چه‌ند كه‌شتییه‌كى ئیمارات هێرشیان كرایه سه‌ر و فڕۆكه‌یه‌كى بێ فڕۆكه‌وانی ئه‌مه‌ریكایش كه‌وته خواره‌وه، جیا له‌وه‌ى ئێران له‌و رووداوانه تۆمه‌تبار ده‌كرێت، ئه‌و به ئاشكرایش ده‌ستى به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كى به‌ریتانیا گرت و دواى ماوه‌یه‌ك ئازادى كرد.