له‌سه‌ر هێرشێكى مووشه‌كى كه شه‌وى رابردوو رووی داوه، عێراق نكۆڵى لێ ده‌كات و ئه‌مه‌ریكایش دووپاتى ده‌كاته‌وه ئاگه‌دارى هێرشه‌كه‌یه، ماڵپه‌ڕێكى ئه‌مه‌ریكیش ده‌ڵێ تا ئێسته 33 جار هێرشى مووشه‌كى كراوه‌ته سه‌ر ناوچه‌ى سه‌وز.
ده‌نگۆى هێرشى مووشه‌كى كه گوایه نزیكى سه‌عاتى یه‌كى شه‌وى رابردوو له به‌غدا ئه‌نجام دراوه، وا ده‌كات ئه‌مه‌ریكا و عێراق لێدوانى پێچه‌وانه‌ى یه‌كتر بده‌ن.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شى تهمووز له هه‌واڵێكى ماڵپه‌ڕى
حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى هاتووه، گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكدا گوتوویه‌تى ئاگه‌دارى ئه‌و راپۆرتانه‌ین كه باس له هێرشێكى مووشه‌كى ده‌كه‌ن بۆ سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ى به‌غدا و مووشه‌كه‌كه نه‌ته‌قیوه‌ته‌وه.
تا ئێسته 33 جار هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى ئه‌مه‌ریكا
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا گوتوویه‌تى، ئه‌م جۆره هێرشانه بۆ حكوومه‌تى عێراق خۆیشی ترسناكه.
كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه شانه‌ى راگه‌یاندنى ته‌ناهى عێراق له راگه‌یه‌نراوێكى فه‌رمى نكۆڵى له‌وه ده‌كات شه‌وى رابردوو هیچ هێرشێكى مووشه‌كى له به‌غدا ئه‌نجام درابێت.
ماڵپه‌ڕى حوڕه‌ى ئه‌مه‌ریكى گوتوویه‌تى تا ئێسته 33 هێرشى مووشه‌كى بۆ سه‌ر بنكه‌ى سه‌ربازى و نوێنه‌رایه‌تى ئه‌مه‌ریكا له عێراق ئه‌نجام دراوه.