سوپای عێراق و پێشمەرگە لەیەكتر نزیكبوونەوە و تەقە ڕووی دا

:: AM:11:00:06/07/2020 ‌
بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێكی سوپای عێراق دەیانەوێ لە نزیك سنوورەكانی پێشمەرگە بارەگا دروست بكەن، بەوهۆیەوە تەقە ڕوو دەدات.

ئەمڕۆ دووشەم شەشی تەمووز، مەردان ساڵح فەرماندەی میحوەری قەرەتەپە- كفری پێشمەرگە بە میدیاكانی ڕاگەیاند، سوپای عێراق ماوەیەكە لەبیری ئەوەدایە لە سنووری كفری بێتە پێشەوە، سەعات حەوتی بەیانی ئەمڕۆ كۆمەڵێك كەلوپەلیان ناردووەتە پێش بۆ دروستكردنی سەنگەر.

لە دوای سەعاتێك و نیوێك لە گەمارۆدانی سوپاكەی عێراق، تەقەش كراوە
باسی لەوەش كرد، لە دوای سەعاتێك و نیوێك لە گەمارۆدانی سوپاكەی عێراق، تەقەش كراوە و ئێستە كشاونەتەوە پاش، گفتوگۆ لە نێوانمان بەردەوامە بۆ ئەوەی كێشەكە گەورە نەبێت.

ئەو فەرماندەیە گوتی، ئەو سوپایە لە سنووری كفری بەرانبەر پێشمەرگە لە بیانوو دەگەڕێت، بۆیە ئێمە ڕێیان پێ نادەین بێنە پێشەوە. بیانووی ئەوان بریتییە لە ڕفاندنی هاووڵاتییان، لە كاتێكدا لە پشت سەنگەرەكانی ئەوان بوو ئەو كەسانەی ڕفێنراون.

ڕوونی كردەوە، ئامانجی ئەوان تەنیا چاویان لەسەر خاكی هەرێمی كوردستانە و هیچ بیانوویەكی تریان نییە، دەیانەوێ دەستبگرن بەسەر ئەو شوێنانە.



وشە - رامیار جەواد