دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ وه‌زیری ته‌ندروستیی پۆلیڤیا تووشی كۆرۆنا بوو، سه‌رۆكی ئه‌و وڵاته رای گه‌یاند كه به‌رله‌ویش چه‌ند وه‌زیری تری وڵاته‌كه‌یان تووشی كۆرۆنا بوون.
كۆبوونه‌وه‌كانیان له رێی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن
پێگه‌ی "
ئیلاف" ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی تهمووز بڵاوی كردووه‌ته‌وه، سه‌رۆكی پۆلیڤیا جانین ئانیز دوێنی رای گه‌یاندبوو، وه‌زیری ته‌ندروستی پۆلیڤیا "ئیدی رۆكا" تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بووه، به‌وه‌یش له ماوه‌ی چوار رۆژدا سێ وه‌زیر تووشی هه‌مان ڤایرۆس ده‌بن.
زیاتر گوتووه، رۆژی شه‌مووی رابردووه، وه‌زیری كانگاكان "خۆرخی فرناندۆ" تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوو، به‌دوایدا وه‌زیری گه‌یاندن و كاروباری سه‌رۆكایه‌تی "یركۆ نۆنیز"یش تووشی نه‌خۆشییه‌كه بووه، بۆیه تا ئێسته‌یش چاره‌سه‌ر وه‌رده‌گرن.
سه‌رۆكی پۆلیڤیا ئه‌وه‌شی گوت كه به‌هۆی توندیی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسه‌كه، كۆبوونه‌وه‌كانیان له رێی ئینته‌رنێته‌وه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
له‌وه‌ته‌ی له مانگی ئاداره‌وه كه ڤایرۆسی كۆرۆنا له‌و وڵاته بڵاو بووه‌ته‌وه، ته‌واوی وه‌زیره‌كانی وڵاته‌كه بۆ ماوه‌ی 14 رۆژ خۆیان كه‌ره‌نتین كرد تا كاروباری وڵاته به‌ڕێوه ببه‌ن.
تا ئێسته له پۆلیڤیا 38 هه‌زار و 71 كه‌س تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون، له‌ناویاندا هه‌زار و 378 كه‌یس گیانیان له ده‌ست داوه.