به‌مه‌به‌ستی رێگریكردن له چوونی ئۆتۆمبێل بۆ ناو بازاڕی سلێمانی بۆ رێگریكردن له بڵاوبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا، ته‌واوی ئه‌و شه‌قامانه‌ی ده‌چنه‌وه ناو بازاڕ به به‌ربه‌ستی كۆنكرێت داخراون.
هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ بچێته ناو بازاڕی سلێمانی
ئه‌مڕۆ دووشه‌م شه‌شی تهمووز، سۆران غه‌فوور ئه‌ندامی لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی به "وشه"ی راگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێگری له دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی بكرێت له ناو بازاڕ، چونكه زۆرترین هاووڵاتی سه‌ردانی ده‌كه‌ن، ڕێی هاتوچۆی ئۆتۆمبێل گیراوه و هیچ ئۆتۆمبێلێك ناتوانێ بچێته ناو بازاڕی سلێمانی.
زیاتر روونی ده‌كاته‌وه، ته‌واوی ئه‌و شه‌قام و كۆڵانانه‌ی ده‌چنه‌وه ناو بازاڕ، له هه‌ر چوار لاوه به كۆنكرێت به‌ربه‌ست كراون و هیچ ئۆتۆمبێلێك بۆی نییه بچێته ناوه‌وه، ئه‌مه‌ش له پێناو پاراستنی ژیانی هاووڵاتییان كراوه تا له‌ناو بازاڕ مه‌ودای نێوان یه‌كتر بپارێزن و جه‌نجاڵی دروست نه‌بێت.
"تا ئه‌و واده‌یه‌ی كه لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كان دایناوه "تا 10ی تهمووز" ئه‌و شه‌قام و فهرعانهی ده‌چنه‌وه ناو بازاڕی سلێمانی به‌و شێوه‌یه‌ی ئێسته ده‌مێننه‌وه و له حاڵه‌تی درێژكردنه‌وه‌ی ماوه‌كه‌ش به‌و شێوه‌یه ده‌هێڵرێنه‌وه، ئێسته له هیچ لایه‌كه‌وه ئۆتۆمبێل ناتوانێ بچێته ناو بازاڕ". سۆران غه‌فوور وای گوت.
پێشتر لیژنه‌ی ئۆپراسیۆنه‌كانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سلێمانی بڕیاری دا تا 10ی تهمووز قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ به ڕێكاری نوێ و گرتنی ناو بازاڕی سلێمانی به‌رده‌وام بێت.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی