له راپۆرتێكى رۆژنامه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تدا هاتووه، رێژه‌ى پاڵپشتى جه‌ماوه‌رى ئاكپارتى له ناو توركیا كه‌مى كردووه، له‌و كاته‌یشدا پارته‌كانى ئۆپۆزسیۆن بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكه‌ن.
رۆژنامه‌ى
"شه‌رق ئه‌وسه‌ت" ئه‌مڕۆ راپۆرتێكى له‌سه‌ر بارودۆخى ناوخۆی توركیا بڵاو كردووه‌ته‌وه و له كۆى راپۆرته‌كه‌دا ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه له ناوخۆى توركیا ناڕه‌زاییه‌ك له دژى ده‌سه‌ڵات هه‌یه به‌هۆى ئه‌و بارودۆخه ئابوورییه خراپه‌ى كه ته‌واوى وڵاته‌كه‌ى گرتووه‌ته‌وه.
له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه باس له لێدوانێكى میرال ئه‌كشنار كراوه كه سه‌رۆكى پارتى چاكییه " İyi Party" ئه‌كشنار پێشبینى ئه‌وه‌ى كردووه توركیا به‌ره‌و هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بچێت و به دیاركراویش ئه‌و هه‌ڵبژاردنه له مانگى تشرینى یه‌كه‌م یان تشرینى دووه‌م ده‌بێت، دووپایشى ده‌كاته‌وه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا بیر له‌و بژارده‌یه ده‌كاته‌وه.
چه‌ند حزبێكى توركى داواى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته ده‌كه‌ن
ئهكشانر ده‌ڵێ، "من ته‌واو دڵنیام ئه‌ردۆغان نازانێ له شه‌قامى توركى چی ده‌گوزه‌رێ، ئه‌و ناچار بوو هاوپه‌یمانى له‌گه‌ڵ پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى –مه‌هه‌په- و سه‌رۆكه‌كه‌ى بكات بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتى زیاتر به‌ده‌ست بێنێت بێ ئه‌وه‌ى یه‌ك به‌رپرسیارى له ئه‌ستۆ بگرێت".
دواتر ئاكشنار باس له‌وه ده‌كات گه‌لى تورك وازیان له‌و سیستمه هێناوه كه له‌لایه‌ن هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدار "پاكپارتى و مه‌هه‌په" دایان هێناوه، مه‌به‌ستى ئاكشنار سیستمى سه‌رۆكایه‌تییه كه ئێسته له توركیا پێڕه‌و ده‌كرێت.
میرال ئه‌كشنار ناڕاسته‌وخۆ داوا له پارتى دیمو‌كراتى و پێشكه‌وتنى عه‌لى باباجان و ئاینده‌ى ئه‌حمه‌د داود ئۆغڵو ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى بچنه ناو هاوپه‌یمانى نه‌ته‌وه كه له حزبى چاكه و پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" پێكهاتووه كه ئه‌وه‌یان به‌هێزترین پارتى ئۆپۆزسیۆنه، بۆ ئه‌وه‌ى خۆیان بۆ هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ئاماده بكه‌ن.
له به‌شێكى تر‌ى راپۆرته‌كه‌ى رۆژنامه‌ى "شه‌رق ئه‌وسه‌ت" باس له كه‌مكردنه‌وه‌ى ئاستى پشتگیریى پارتى ده‌سه‌ڵاتدارى توركیا كراوه، له‌وانه به‌گوێره‌ى راپرسییه‌ك كه له‌لایه‌ن ده‌زگه‌ى "متروپۆل" له نێوان 10 تا 26ى مانگى رابردوو ئه‌نجام دراوه و دوێنێ یه‌كشه‌م ئه‌نجامه‌كه‌ى بڵاو كراوه‌ته‌وه، پارتى گه‌لى كۆمارى كه گه‌وره‌ترین پارتى ئۆپۆزسیۆنه، توانیویه‌تى ئه‌و جیاوازییه له نێوان خۆى و پارتى ده‌سه‌ڵاتدار هه‌یه بۆ رێژه‌ى 6% كه‌متر بكاته‌وه.
راپرسییه‌كه بۆ ئه‌وه‌ى بزانرێت له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو حزبه‌كان چه‌ند ده‌نگ ده‌هێنن، له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه ئاكپارتى ده‌سه‌ڵاتدار 30%ی ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست ده‌هێنێ، كه‌چى پارتى گه‌لى كۆمارى "جه‌هه‌په" پێشبینى كراوه 26% ده‌نگه‌كان به‌ده‌ست بهێنێ له هه‌ڵبژاردنى داهاتوودا.
به به‌راورد به راپرسییه‌ك كه هه‌مان ده‌زگا له مانگى ئازارى رابردوو كردوویه‌تى، پارته‌كه‌ى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان به رێژه‌ى 3.9% ده‌نگه‌كانى كه‌مى كردووه و پارتى گه‌لى كۆماریش به رێژه‌ى 3.3% ده‌نگه‌كانى به‌رز بووه‌ته‌وه، رێژه‌ى ئه‌و كه‌سانه‌ى دوودڵیشن و یه‌كلایان نه‌كردووه‌ته‌وه له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌نگ به كێ ده‌ده‌ن 9.2% ده‌نگده‌ران ده‌بێت، كه دوا جاریش ئه‌م ده‌نگه دوودڵانه بۆ هه‌موو حزبه‌كانى تر ده‌چن ته‌نیا ئاكپارتى نه‌بێت.
به هاوشێوه‌ى ئاكپارتى، پارتى بزووتنه‌وه‌ى نه‌ته‌وه‌یى "مه‌هه‌په" كه له‌لایه‌ن ده‌وڵه‌ت به‌هچه‌لى سه‌رۆكایه‌تى و ئه‌و پارته‌یش له‌گه‌ڵ پارته‌كه‌ى ئه‌ردۆغان له چوارچێوه‌ى "هاوپه‌یمانى گه‌ل" هاوپه‌یمانه، له‌سه‌ر ئاستى جه‌ماوه‌رى پاشه‌كشه‌ى كردووه.
له راپۆرته‌كه‌ى شه‌رق ئه‌وسه‌تدا باس له‌وه كراوه ئه‌ردۆغان و حزبه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دا نین هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته له توركیا بكرێت، چونكه ساڵى 2023 واده‌ى به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته‌یه. كه‌چى راپۆرته‌كه باس له‌وه ده‌كات چه‌ندان هۆكار هه‌ن وا ده‌كه‌ن بابه‌تى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بێته پێشه‌وه له‌وانه داڕووخانى ئابوورى، پێكهێنانى پارتى نوێ. هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆكاره‌یش هاوپه‌یمانى ده‌سه‌ڵاتدار كار ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردنى توركیا هه‌موار بكه‌نه‌وه تا بتوانن رێگریى بكه‌ن له پارته‌كانى تر له‌وه‌ى نوێنه‌رى زۆریان له ناو په‌رله‌مان نه‌بێت.
میرال ئه‌كشنار : دڵنیام ئه‌ردۆغان نازانێ چى له شه‌قامى توركى ده‌گوزه‌رێ
چاودێرانى سیاسى پێیان وایه ناتوانرێ ئه‌مساڵ هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته بكرێت، زه‌قترین هۆكاریش بڵاوبوونه‌وه‌ى په‌تاى كۆرۆنایه، له حاڵهتێكێشدا ئه‌گه‌ر لایه‌نه‌كان سوور بن له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونى هه‌ڵبژاردنى پێشوه‌خته، ئه‌وا به‌لایه‌نى كه‌مه‌وه له ساڵى 2021 یان له 2022 ده‌بێت.
پارته نوێیه‌كانى توركیا كه له‌لایه‌ن سه‌ركرده‌كانى پێشووى ئاكپارتى سه‌رۆكایه‌تى ده‌كرێن، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه ده‌بێت رێگریى له ده‌رچوونه‌وه‌ى ئه‌ردۆغان بكرێت، چونكه ده‌سه‌ڵاتى ئێسته‌ى ئه‌ردۆغان تا كۆتایى 2023 به‌رده‌وام ده‌بێت و جارێكى تریش مافى خۆكاندیدكردنهوهى هه‌یه، ئه‌گه‌ر له هه‌ڵبژاردنى داهاتوو ده‌ربچێته‌وه، ئه‌وا ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ى تا 2029 ده‌خایه‌نێ.
توركیا له ماوه‌ى رابردوودا به بڕیارى ئه‌ردۆغان له ده‌ره‌وه تووشى چه‌ندان ناكۆكى و ته‌نگژه بووه، له‌وانه له جه‌نگى سووریا و لیبیا تێوه‌گلاوه و هێرش ده‌كاته سه‌ر هه‌رێمى كوردستان و ململانێى سعوودیه و وڵاتانى تر‌ى كه‌نداو و ئه‌مه‌ریكا ده‌كات، ئه‌مه له كاتێكدایه ئابوورى وڵاته‌كه له ناوخۆ له ته‌نگژه‌دایه.