زانایان مەترسییەكانیان سەبارەت بە كۆرۆنا ئاشكرا دەكەن

:: PM:04:04:06/07/2020 ‌

دوای چەند مانگێك لە بڵاوبوونەوەی و كەوتنەوەی ملیۆنان كەس وەك قوربانی پەتاكە، تا ئێستە چەندان شتی نەزانراو سەبارەت بەو پەتایە هەیە، ڤایرۆسەكە جیا لەو زیانانەی لەگەڵ خۆی هێنا، شۆڕشێكی لێكۆڵینەوە و توێژینەوەیەشی بەرپا كرد، كە هەمووان لەكێبەركێدان بۆ دۆزینەوەی چارەسەری و ئاشكراكردنی پێكهاتەی ئەو ڤایرۆسە بكوژە.
گەورەترین مەترسی گۆڕانی جینی ڤایرۆسەكەیە
ئەوەی تا ئێستە زانایان سەبارەت بە ڤایرۆسی كۆرۆنایان زانیوە، تەنیا چۆنیەتی چوونە ناو خانەكان و كۆنترۆڵكردنیەتی، كە هەندێك كەس دەكوژێت و هەندێكیش لێی چاك دەبنەوە، لەو جەنگەی ئەوان بەرانبەر بە ڤایرۆسەكە پێنج پرسیار هەیە و پێویستە وەڵام بدرێنەوە، وەك گۆڤاری "نیچەر" ئاماژەی بۆ كردووە. 

زیاترین شت كە زانایانی سەرسام كردووە جیاوازی كارتێكردنی پەتاكەیە بۆ كەسانی تووشبوو، هەندێكیان تووشی دەبن و بێ ئەوەی هەستی پێ بكەن چاك دەبنەوە، هەشیانە دەگەنە ئاستی شەكەتی و مردن، زانایانی پەتازانی و بەرگریزانی بەدوای دۆزینەوەی كاریگەری دژەتەنەكانن، كە سیستمی بەرگری لەش بەرهەمیان دێنێت، لای ئەوانەی چاك دەبنەوە، ئەوان نازانن كاریگەرییەكەی تا چەند بەردەوام دەبێت. 

زیاترین شت كە زانایان لێی دەترسن ئەوەیە ڤایرۆسەكە بگۆڕێت و دووچاری بازدانێكی جینی ببێت، ئەوەیش مانای بەرهەمهێنانی تیرەیەكی نوێی ڤایرۆسەكەیە كە بە كێشەیەكی گەورە دادەنرێت، بەتایبەتی كە تا ئێستە زانیاری لەبارەی ڤایرۆسە بنەڕەتییەكە دیار نییە، بۆیە لەكاتی گۆڕانی ڤایرۆسەكە، ئاخۆ ئەو پێكوتانەی دەدۆزرێنەوە چیان بەسەر دێت، كە تا ئێستە تاكە چارەسەری بۆ ئەو پەتایە هیوایەكە بۆ دۆزینەوەی پێكوتەیەك و ئێستە زیاتر لە 200 پێكوتە لەژێر پەرەپەێدانن و 20یان گەیشتوونەتە قۆناغی كلینیكی و بەشێكیشیان گەیشتووەنەتە دوایین قۆناغ، لێرەدا زانایان نازانن ئەگەر پێكوتەكەیش سەركەوت، ئەو ماوەیە چەند كە كاریگەر دەبێت.




وشە - مه‌حموود ئیسماعیل