مه‌سروور بارزانی‌: هاووڵاتییان و فه‌رمانبه‌رانیش ده‌بێ‌ حیسابی‌ بانكیان هه‌بێت

:: PM:06:09:06/07/2020 ‌
مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان وه‌ڵامی‌ به‌شێكی‌ تری‌ پرسیاره‌كانی‌ هاووڵاتییانی‌ له‌ رێی‌ هاشتاگی‌ لێم بپرسه‌ دایه‌وه‌ و باسی‌ گۆڕانكارییه‌ ئیدارییه‌كان و چه‌ند پرسێكی‌ تر ده‌كات.

مه‌سروور بارزانی‌ سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ وه‌ڵامی‌ پرسیاری‌ گۆڕانكاری‌ ئیداری‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ گۆڕانكاری‌ ئیداری‌ خزمه‌ت به‌هاووڵاتییان ده‌كات و له‌ دهۆك ده‌ست پێ كراوه‌. دووپاتیش ده‌كاته‌وه‌ كه‌ خه‌ڵكی‌ به‌توانا زۆره‌ و ده‌توانن به‌رنامه‌كانی‌ حكوومه‌ت جێبه‌جێ‌ بكه‌ن.

ئاره‌زووی‌ خواردنی‌ كورده‌واری‌ ده‌كات
سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوردستان له‌ به‌شێكی‌ تری‌ قسه‌كانیدا ده‌ڵێ‌، حكوومه‌ت به‌رنامه‌ی‌ هه‌یه‌ كه‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌ران و هاووڵاتییان حیسابی‌ بانكی‌ هه‌بێ‌ و متمانه‌ له‌نێوان هاووڵاتییان و بانكه‌كان دروست بكرێ‌. 

مه‌سروور بارزانی‌ دووپات ده‌كاته‌وه‌ كه‌ " زۆری‌ پێخۆشه‌ و زۆر هاتووه‌ته‌ ناو بازاڕ و زۆر ئاره‌زووی‌ ژیانی‌ ئاسایی ده‌كات" ده‌شڵێ" كه‌ زۆر چووه‌ته‌ بازاڕ".

له‌باره‌ی‌ ئاره‌زووی‌ خواردن پرسیاری‌ لێ‌ كراوه‌ و ده‌ڵێ‌" ئاره‌زووی‌ خواردنی‌ كورده‌واری‌ ده‌كات".
 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم