په‌رستیارێك له چیلی له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كار ده‌كات كه تایبه‌ت كراوه به چاره‌سه‌ری تووشبووانی كۆرۆنا، ئه‌و په‌رستاره جارجاره ئامێره موزیكییه‌كه‌ی "كه‌مانچه" به‌ده‌سته‌وه ده‌گرێت و بۆ دڵخۆشیی نه‌خۆشه‌كان، موزیكیان بۆ ده‌ژه‌نێت.
دوای دەوامەکەی پشوو وەرناگرێت و لە نەخۆشخانە موزیک بۆ تووشبووانی کۆرۆنا دەژەنێت
ئاژانسی "
رۆیته‌رز" كه هه‌واڵه‌كه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ی نووسیوه كه ئه‌و په‌رستاره چیلییه و هاوكات موزیكژه‌نه، ناوی "داماریس سێلفا"یه و ته‌مه‌نی 26 ساڵه، له نه‌خۆشخانه‌یه‌ك كار ده‌كات كه تایبه‌ته به چاره‌سه‌ری نه‌خۆشانی كۆرۆنا. ئه‌و وێڕای پیشه‌كه‌ی خۆی كه په‌رستارییه، هاوكات به ئامێره موزیكییه‌كه‌ی له خزمه‌تی نه‌خۆشه‌كاندایه.
ئاژانسه‌كه زیاتر نووسیویه‌تی، ئه‌و په‌رستارانه‌ی له‌و نه‌خۆشخانه‌یه كار ده‌كه‌ن، دوای ته‌واوبوونی ده‌وامی رۆژانه‌یان، ده‌چنه‌وه ماڵه‌كه‌یان تا پشوو وه‌ربگرن، كه‌چی سێلفا له‌ناو هه‌فته‌یه‌كدا دوو رۆژی ته‌رخان كردووه به‌وه‌ی له دوای ته‌واوبوونی ده‌وامه‌كه‌ی، پشوو وه‌رناگرێ و ناچێته ماڵه‌كه‌ی، به‌ڵكو بۆ ماوه‌ی چه‌ند سه‌عاتێك موزیك بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌ژه‌نێت.
به‌پێی ئاژانسه‌كه سێلفا خۆی گوتوویه‌تی، له‌كاتی ژه‌نیندا بایه‌خ به گۆرانییه لاتینییه میلییه‌كان ده‌ده‌م كه خه‌ڵكی چیلی حه‌زی پێ ده‌كه‌ن، هۆڵ به هۆڵ ده‌گه‌ڕێم و به كه‌مانچه‌كه‌م موزیك بۆ نه‌خۆشه‌كان ده‌ژه‌نم، ئه‌وانیش پێی دڵخۆش ده‌بن، هه‌ندێكیان گۆرانییه‌كان له‌گه‌ڵ موزیكه‌كه ده‌ڵێن و هه‌ندێكیشیان چه‌پڵه‌ی له‌گه‌ڵ لێ ده‌ده‌ن.
دواتریش سێلفا ده‌ڵێ له‌گه‌ڵ ژه‌نینی موزیكدا، هه‌ست به دڵخۆشیی نه‌خۆشه‌كان ده‌كه‌م و منیش بۆ هه‌مان مه‌به‌ست ئه‌و كاره ده‌كه‌م، تا ئه‌وان هه‌ست به خۆشیی ژیان بكه‌ن و هیوایان هه‌بێت كه به‌وه‌ش وره‌یان به‌رزتر ده‌بێته‌وه.
له‌وه‌ته‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا به دنیادا، تا ئێسته زیاتر له 10 ملیۆن كه‌س تووشی ئه‌و ڤایرۆسه بوون، له‌ناویاندا زیاتر له 500 هه‌زار كه‌س گیانیان له ده‌ست داوه.