نزیكه‌ی 50 په‌رله‌مانتاری په‌رله‌مانی ئه‌وروپا له نامه‌یه‌ك كه ئاراسته‌ی ڕێكخه‌ری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌وروپا بۆ كاروباری سیاسی و ته‌ناهی "جۆزیب بۆریل"یان كردووه، داوا ده‌كه‌ن، یه‌كێتییه‌كه ده‌ست به سه‌پاندنی سزای قورس به‌سه‌ر حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان بكاته‌وه، چونكه حكوومه‌تی توركیا بووه‌ته سه‌رچاوه‌ی له‌ناوچوونی ئاشتی و دیموكراسی له ناوچه‌كه و به‌رده‌وام خه‌ریكی هێرش و كاری توندوتیژییه.
ئه‌و
په‌رله‌مانتارانه كه له فراكسیۆنی جیا جیای ناو په‌رله‌مانی یه‌كێتیی ئه‌وروپا پێكهاتوون و له نامه‌كه‌دا نووسیویانه، ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی سه‌ركۆماری توركیا، سیسته‌مێكی سیاسی ته‌واو دیكتاتۆرانه‌ی له توركیا بنیاتناوه و له ماوه‌ی پێنج ساڵی ڕابردوویش به یارمه‌تی هاوپه‌یمانه توندڕۆكانی، چه‌ندان ئۆپراسیۆنی له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی سنووره‌كانی توركیا ئه‌نجام داوه و تا ئێسته‌یش 90 هه‌زار هاووڵاتی به تۆمه‌تی "تیرۆر" له گرتووخانه‌كانی توركیادا، كه له نێویان سه‌رۆكی حزبی كوردی و سه‌رۆك شاره‌وانی كورد بوونیان هه‌یه كه به سه‌دان هه‌زار ده‌نگی گه‌لیان پێ دراوه، ئه‌مه‌یش له كاتێكدایه كه گه‌ل سه‌رچاوه‌ی شه‌رعی هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكه، به‌ڵام بێ هیچ لێكۆڵینه‌وه و مافێك حكوومه‌تی ئه‌ردۆغان سه‌رجه‌میانی خستووه‌ته زیندانه‌وه.
دۆخه‌كه هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه، به‌ڵكوو به ده‌یان هه‌زار له ڕۆژنامه‌نووس و ئه‌كادیمیست و پارێزه‌ر و چالاكانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و مافی مرۆڤ له‌لایه‌ن حكوومه‌ته‌كه‌ی ئه‌ردۆغانه‌وه گیراون و له گرتووخانه ڕۆژه‌كانیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن. ئه‌وه‌ی ئێسته له توركیا ڕوو ده‌دا، نه‌مانی هه‌موو بنه‌مایه‌كی سیسته‌می ده‌سه‌ڵاته له وڵاته‌كه، چونكه هه‌موو به‌شه‌كانی ده‌سه‌ڵات تێكه‌ڵی یه‌كتربوونه و جیاوازی له نێوان ده‌سه‌ڵاتی یاسادانان و جێبه‌جێكردن و دادوه‌ری نه‌ماوه و ئه‌ردۆغان خۆی بووه‌ته حاكمی موتڵه‌قی وڵاته‌كه و له هه‌ر سێ كۆڵه‌گه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی سیسته‌می سیاسی خۆی بڕیاری كۆتایی ده‌دات و دادگه‌كان سه‌ربه‌خۆ نین و به ته‌واوی له ژێر هه‌ژموونی حزبی ده‌سه‌ڵاتداری توركیا و ئه‌ردۆغاندان.
داوا له په‌رله‌مانی ئه‌وروپا ده‌كه‌ن سزای توند به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره بسه‌پێنێت
ئه‌وه‌یشیان خستووه‌ته ڕوو، كه حزبه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان به بیانووی ئه‌وه‌ی ده‌نگی له شاره كوردییه‌كان نه‌هێناوه، بۆیه به تۆمه‌تی "تیرۆر" له كۆی 65 سه‌رۆك شاره‌وانی كه پارتی داد و گه‌شه‌پێدان به هه‌ڵبژاردن بردوویه‌تییه‌وه، 46 سه‌رۆك شاره‌وانی دوورخستووه‌ته‌وه و خراونه‌ته گرتووخانه‌وه و كه‌سانی سه‌ر به حزبه‌كه‌ی خۆی له شوێنیان داناوه، بۆ ئه‌وه‌ی ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ی و هه‌ڵبژاردنی داهاتووی سه‌رۆكایه‌تی توركیا بۆ ئه‌ردۆغان له ناوچه كوردییه‌كان كۆ بكه‌نه‌وه.
له به‌شێكی تری نامه‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتارانه هاتووه، ئه‌ردۆغان هه‌ر به‌وه‌وه نه‌وه‌ستاوه و به به‌رده‌وامی هێرشی ئاسمانی ده‌كاته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا، كه سه‌رجه‌می ئه‌و هێرشانه‌یش خه‌ڵكی سڤیل و بێ گوناهی تێدا ده‌بێته قوربانی و ڕێژه‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكیش ئاواره ده‌بن، ئه‌م كارانه زۆر ترسناكن و دۆخی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان به ته‌واوی تێكداوه و هیچ بنه‌ما و به‌هایه‌كی مرۆیی پێڕه‌و ناكرێت، به دروستكردنی ئه‌و ته‌نگژه و توندوتیژیانه‌یش له‌لایه‌ن توركیاوه، وایكردووه هه‌مووان بیریان له‌سه‌ر پاشماوه‌كانی ڕێكخراوی تیرۆریستی داعش نه‌مێنێت، كه ئه‌مه‌یش ژینگه‌یه‌كی گونجاو و ده‌رفه‌تێكی له‌بار به تیرۆریستان ده‌دا، تا دووباره خۆیان ڕێك بخه‌نه‌وه و به‌هێز ببنه‌وه.
46 په‌رله‌مانتاره‌كه وێڕای سه‌ركۆنه كردنی ئه‌و هه‌نگاو و هه‌ڵمه‌تانه‌ی توركیا و ناڕه‌زایی و نیگه‌رانی ده‌ربڕین، دووپاتیش له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه پێویسته ئیتر ڕێ له ئه‌ردۆغان بگیرێت و ناكرێ هه‌موو جیهان بێده‌نگ بێ و ئه‌ویش به ئاره‌زووی خۆی هه‌ر ڕۆژه و تۆمه‌ت و بیانوو بدۆزێته‌وه، بۆ بۆردمانكردنی شوێنێك و له‌ناوبردنی خه‌ڵكی سڤیل و مه‌ده‌نی گوند و لادێكان، كه خه‌ڵكی هه‌ژار و بێده‌ره‌تانی تێدا ده‌ژێیت.
سیاسه‌ته‌كانی ئه‌ردۆغان بووه‌ته هۆی له‌باربردنی ئاشتی له ناوچه‌كه و چالاكبوونه‌وه‌ی پاشماوه‌كانی داعش
له كۆتایی نامه‌كه‌یشیان دا، داوا له كۆمیسیۆنی پێوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه بۆ كاروباری سیاسی و ته‌ناهی ده‌كه‌ن، كه ده‌ست به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێن بكات و هه‌وڵه‌كانی به ئاراسته‌ی دژایه‌تیكردنی ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی توركیا بخاته گه‌ڕ و به پێویستییه‌كی سه‌ره‌كی و هه‌نووكه‌ییشی ده‌زانن، كه یه‌كێتیی ئه‌وروپا بڕیار بدات و دووباره سزاكان به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره بسه‌پێنێته‌وه، به تایبه‌ت سزا به په‌له و خێراكان له بواری ئابووری، كه به ته‌واوی ئامانجی خۆیان ده‌پێكن و یارمه‌تیده‌ر ده‌بن له‌وه‌ی كه ئه‌ردۆغان و حكوومه‌ته‌كه‌ی ده‌ست له‌و ڕه‌شبگیرییه فره‌وانه و ئه‌و بۆردمانانه هه‌ڵبگرن و نه‌بنه هۆكارێك بۆ تێكدانی ئاسایشی ناوچه‌كه و خزمه‌ت به پاشماوه‌كانی داعش نه‌كه‌ن، بۆ گرتنه‌به‌ری ئه‌و ڕێكارانه‌یش پشتیوانی یاسایی ته‌واو له‌به‌رده‌ستدایه، چونكه هه‌موو ئه‌و كارانه‌ی ئه‌ردۆغان ده‌یكات، پێچه‌وانه‌ی بنه‌ماكانی مافی مرۆڤ و دیموكراسی و ئازادی و یاسای نێوده‌وڵه‌تین و له هه‌ندێ شوێنیش تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجام داوه، كه ئه‌مه‌یش هیچ به‌هانایه‌ك ناهێڵێته‌وه، تا یه‌كێتیی ئه‌وروپا نه‌توانێ هه‌نگاو له دژی ئه‌ردۆغان نه‌گرێته‌به‌ر.