پاش ماوه‌یه‌كی زۆر له بێنه و به‌رده و ململانێ و گفتوگۆی چڕ و پڕ له ناكۆكی، دواجار تره‌مپ فه‌رمانی به هێرش و وه‌ڵامدانه‌وه‌ی سووریا كرد، به‌ڵام هێرشه‌كه زۆر كاریگه‌ری كه‌متر بوو به به‌راورد به‌و هێرشه‌ی له 2017 ئه‌نجام درا، ئه‌مه‌یش وایكرد كه ئێران و ئه‌سه‌د تێ بگه‌ن، ئه‌مه‌ریكا توانای بڕیاری نه‌ماوه و به به‌هێزی وه‌ڵام ناداته‌وه، بۆیه له ساڵی 2019 جارێكی تر ئه‌سه‌د په‌نای بۆ گازی كیمیایی برده‌وه.
له ڕۆژێكی نوێ و سه‌عات 10ی به‌یانی، كیلیم له نووسینگه‌كه‌ی بینی و پێی گوتم، كه تره‌مپ پێوه‌ندی پێوه‌كردووه و له‌گه‌ڵ ماتیس و دنفۆرد به به‌شێوه‌ی ده‌نگ هه‌مووان گفتوگۆمان كردووه و سه‌رۆك دووپاتی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و حه‌ز به‌و ئامانجانه ناكات كه بۆردمانیان بكات له سووریا كه له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی تاوتوێ كراون، ئاماژه‌ی به‌وه‌یش دابوو، كه هه‌ست به نیگه‌رانی ده‌كات له‌باره‌ی ئه‌و كاره‌وه، ماتیسیش دووپاتی له گرنگی بوونی نیگه‌رانی له وه‌شاندنی گورزێكی له‌مشێوه‌یه كردبووه‌وه، له كۆتاییش دا تره‌مپ گوتی، چاوه‌ڕوان بن له ڕێی تویتهكانهوه بڕیاری خۆم ڕاده‌گه‌یه‌نم، به‌ڵام دواتر ئه‌وه‌یشی ڕه‌ت كرده‌وه و به ته‌واوی پرۆسه‌ی گورز وه‌شاندن له ئه‌سه‌دیشی له به‌رنامه‌ی كاردا كێشایه‌وه، دواتریش بۆ هه‌مووان دووپاتی كرده‌وه، كه ئێمه هیچ هه‌نگاوێكی دژ به ئه‌سه‌دمان نابێت.
دواتر هه‌ر چۆنێك بێ، هه‌مووان باری سه‌رشانمان سووك بوو، چونكه چه‌ند ڕۆژێك بوو كاری زۆر و كاتی زۆرمان بۆ تاوتوێكردنی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د ته‌رخان كردبوو، به‌ڵام ئێسته هه‌موو شتێك كۆتایی هات، ئه‌مجاره تره‌مپ تووڕه‌یی و نیگه‌رانی خۆی به‌رانبه‌ر ئه‌ڵمانیا ده‌ربڕی و ئاماده‌یی خۆی دووپات ده‌كرده‌وه به ده‌رچوون له هاوپه‌یمانی باكوری ئه‌تڵه‌سی "ناتۆ" هۆكاری ئه‌و توڕهییهیشی بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕانده‌وه، كه ئه‌نگێلا مێركل به ته‌واوی له‌گه‌ڵ ڕووسه‌كان چووه‌ته ڕێككه‌وتنه‌وه و پرۆژه‌ی بۆڕی گازی سروشتی نۆرد ستریم دوو له ده‌ریای به‌ڵتیك به هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ مۆسكۆ ئه‌نجام ده‌دا، تا ڕاسته‌وخۆ گازی سروشتی له ڕووسیاوه به ئه‌ڵمانیا بگات، داوای ستیڤن منوچین كرد كه به‌رده‌وام چاوی له‌سه‌ر ئه‌ڵمانیا بێ و هیچ كاتی خۆی به ته‌نگژه‌ی سووریا به‌كار نه‌بات و ئامانجی سه‌ره‌كی ئه‌و مێركل و ئه‌ڵمانیایه.
مۆسكۆ ئاگای له‌و ئاڵۆزییانه‌ی ناو كۆشكی سپی نه‌بوو و ئاماده‌كاری ده‌كرد بۆ كشانه‌وه و دووركه‌وتنه‌وه‌ی زیاتری له‌و ئامانجانه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا ده‌یه‌ویست بۆردمانیان بكات، ماتیسیش باسی له‌وه ده‌كرد، كه مۆسكۆ ده‌یه‌وێ له ده‌ریای ناوه‌ڕاست كه‌شتییه‌كانی جه‌نگی ئه‌مه‌ریكا بكاته ئامانج و هێنده‌ی تر تره‌مپ ده‌ترساند.
تره‌مپ بڕیاری دا هیچ هێرشێك نه‌كرێت و گوتی له تویته‌ره‌كه‌م بڕیاری من بزانن
هه‌رچۆنێك بێ هه‌موو ئه‌و گومان و كێشه و بۆچوونه پڕ له ترسانه‌ی له كۆبوونه‌وه‌كان ده‌گوتران كۆتایی هات و ده‌بوو تره‌مپ گوتارێك پێشكه‌ش بكات و بڕیاری یه‌كلاكه‌ره‌وه بدات، پێشوه‌خته‌یش گفتوگۆ له‌گه‌ڵ كۆنگرێس و ئه‌نجوومه‌نی پیران كرا و ماكرۆن پێوه‌ندی كرد و دووپاتی كرده‌وه كه له‌گه‌ڵ پوتین قسه‌ی كردووه و ڕووسیا هیچ كاردانه‌وه‌ی نابێ و ته‌نانه‌ت پوتین گڵۆپی سه‌وزیشی هه‌ڵكردووه، به‌ڵام ئه‌وه‌یشی خسته‌ڕوو، كه ئێمه هه‌مووان پوتین ده‌ناسین، كه‌سێكه به‌رده‌وام درۆ ده‌كات و له قسه‌كانی په‌شیمان ده‌بێته‌وه، پێویسته هه‌موو ئه‌گه‌ره‌كان له‌به‌رچاو بگرین، به‌ڵام به‌هه‌موو لێكدانه‌وه‌كان كاتێك هێرشه‌كه سێقۆڵی بێت و به هاوبه‌شی بڕیارێك بده‌ین، به دڵنیاییه‌وه ڕووسیا ناتوانێ و نایه‌وێ ڕووبه‌ڕووی هه‌رسێ وڵات ببێته‌وه.
دوای گفتوگۆكه له نووسینگه‌ی سپی سه‌رۆكایه‌تی مامه‌وه و تره‌مپ پرسیاری لێكردم و گوتی كاره‌كان چۆن به‌ڕێوه ده‌چن و منیش له وه‌ڵامدا گوتم، وه‌ك ئه‌وه‌ی ده‌یبینی و خۆت پێڕه‌وی ده‌كه‌یت، دواتریش له‌گه‌ڵ تره‌مپ باسم له لێخۆشبوو‌ن له سكۆتر لیبی كرد و به هه‌موو تواناوه پشتیوانیم لێ‌كرد، چونكه له سه‌رده‌می حكوومه‌تی بۆشیش هاوڕێم بوو كه سێكی زۆر باش و دڵسۆز بوو، دوای چه‌ند سه‌عاتێك تره‌مپ ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر داواكه‌م دا و بڕیاری لێخۆشبوونی له سكۆته‌ر ده‌ركرد.
پاشان ستیڤن میله‌ر و تیمی نووسینه‌وه‌ی گوتاره‌كانی سه‌رۆك گه‌یشتنه كۆشكی سپی و تا سه‌عات پێنجی ئێواره مانه‌وه و به ڕه‌شنووسێكی زۆر باش په‌یامه‌كه‌ی تره‌مپیان نووسی و دواتر من له‌گه‌ڵ پۆمپیۆ گفتوگۆم كرد و پیرۆزباییم لێ‌كرد له سه‌ركه‌وتنی له‌باره‌ی ئه‌و دانیشتن و بۆچوونانه‌ی كه توانیویایهتی له وڵاتان وه‌ری بگرێت، هاوكات پێوه‌ندیم به جینا هاسپیل كرد، كه زانیاری بۆ تره‌مپ بنێرن و ئاماده‌یی ته‌واوی هه‌واڵگری ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ر ئه‌گه‌ر و هێرشێك بخه‌نه‌ڕوو.
دواجار بڕیار درا و 24 ئامانج له سووریا پێكران
ده‌بوو بڕیاره‌كه زوو بدرێ و ئێواره به كاتی ئه‌مه‌ریكا كه ده‌یكرده به‌ره‌به‌یانی سووریا هێرشه‌كان ئه‌نجام بدرێن، به‌ڵام دۆخه‌كه وه‌كو خۆی مایه‌وه و سه‌عات گه‌یشته هه‌شت و 30 خوله‌كی ئێواره و هه‌مووان چاوه‌ڕوانی وتاره‌كه‌ی تره‌مپ بووین و هیچی ئه‌وتۆی تێدا نه‌بوو و دواتر من چوومه‌وه نووسینگه‌كه‌ی خۆم و له‌وێوه بۆ ماڵ گه‌ڕامه‌وه. به‌ره‌به‌یانی ڕۆژی شه‌موو تره‌مپ بڕیاری دا و بۆردمانی ئامانجه‌كانی ئه‌سه‌د كرا، كه بریتی بوون له 24 ئامانج، هێزی به‌رگری ئاسمانی ئه‌سه‌د 40 دژه مووشه‌كی هه‌ڵدایه ئاسمان، به‌ڵام هیچ یه‌كێك له مووشه‌كه‌كانی ئێمه‌ی نه‌پێكا و تره‌مپ تویتێكی كرد و خۆشحاڵی خۆی به سه‌ركه‌وتنی هێرشه‌كه ڕاگه‌یاند و له‌گه‌ڵ ماكرۆن و مای گفتوگۆی كرد و ئه‌وانیش ڕازی بوون به هێرشه‌كه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان به توندی دژی هێرشه‌كه وه‌ستایه‌وه كه ڕه‌زامه‌ندی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر وه‌رنه‌گیراوه و به پێشێلكردنی یاسای نێ،ده‌وڵه‌تی و له‌ناوبردنی پرۆسه‌ی ئاشتی له سووریا، ئۆپراسیۆنه‌كه‌ی ناوبرد، به‌ڵام ئێمه ئه‌و قسانه‌مان به بێ به‌ها هه‌ژمار كرد و منیش به درێژایی ڕۆژه‌كه له نووسینگه‌ی ڕۆژئاوای كۆشكی سپی بیرم ده‌كرده‌وه، كه ئایا سه‌ركه‌وتوو بووین له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌سه‌د، ڕاسته له ڕووی سه‌ربازییه‌وه گورزه‌كه وه‌شێنرا و كۆتایی هات، به‌ڵام له ڕووی سیاسی و كاردانه‌وه‌كانی ئه‌و هێرشه، گه‌یشتمه ئه‌و بڕوایه‌ی كه سه‌ركه‌وتنی ئه‌و پرۆسه‌یه ئه‌وكاته ده‌بێ ، كه ئه‌سه‌د جارێكی تر نه‌وێرێ گاز و چه‌كی كیمیایی به‌كاربهێنێته‌وه، به‌ڵام له 26ی ئایار/مایۆی 2019 جارێكی تر هه‌مان كاری كرده‌وه و گازی كیمیایی به‌سه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی دا باراند.
كاتێك له دووره‌وه له پرۆسه‌كه ده‌ڕوانیت، وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نجامی په‌نابردنی ئه‌سه‌د بۆ چه‌كی كیمیایی زۆر به‌هێزتر بوو له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ساڵی 2018 له كاتێكدا ده‌بوو به پێچه‌وانه‌وه بێت، ئه‌مه هۆكارێك بوو كه ئه‌سه‌د و ئێران بیر له‌وه بكه‌نه‌وه، كه ئیتر ئه‌مه‌ریكییه‌كان به‌وشێوه‌یه مه‌ترسی نین له‌سه‌ر سووریا، چونكه نا‌وێرن هێرشی وێرانكه‌ر ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌وه‌یشی كه ئه‌نجام درا، بۆ ڕازیكردنی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی و پێشێل نه‌كردن و نه‌خواردنه‌وه‌ی قسه‌ی سه‌ره‌تای خۆیان بوو، كه به‌ڵێنیان به دنیا دا وه‌ڵامی ئه‌سه‌د بده‌نه‌وه.
قه‌باره‌ی هێڕشه‌كه له‌وه‌ی 2017 كه‌متر بوو، بۆیه ئه‌سه‌د و ئێران پێی خۆشحاڵبوون، چونكه چاوه‌ڕێی وه‌ڵامی زۆر گه‌وره‌تریان ده‌كرد
منیش له‌وكاته تێگه‌یشتم كه ئیتر سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا له سووریا له‌جیاتی پێشكه‌وتن ڕوو له پاشه‌كشه‌یه، هه‌موو ئاماژه و به‌ڵگه‌كان ئه‌وه‌یان ده‌خسته ڕوو، كه ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی خراپ و تێكشكێنه‌ر بوو، بۆ هه‌موو هه‌وڵه‌كانی پێشووی ئه‌مه‌ریكا به ئامانجی كاریگه‌ریدانان له‌سه‌ر هاوكێشه‌كانی سووریا و دوورخستنه‌وه‌ی به‌شار ئه‌سه‌دی سه‌رۆكی ڕژێمی به‌عسی سووریا له پۆستی سه‌رۆكایه‌تی سووریا و دروستكردنی سیسته‌مێكی ئازاد و دیموكرات و پێشكه‌وتوو له وڵاته‌كه، كه حكوومه‌ته‌كان ببن به نوێنه‌ری خه‌ڵك و شهرعیهتیشیان له جه‌ماوه‌ره‌وه بێت.