كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان كاره‌كانی ته‌واو بوو و بڕیاره له داهاتوویه‌كی نزیك به‌ره‌و ئه‌مه‌ریكا بگه‌ڕێته‌وه و كه‌سێكی تریش له شوێنی ئه‌و به ناوی "رۆب وۆله‌ر" وه‌ك كونسوڵی نوێ له هه‌ولێر ده‌ست به‌كار ده‌بێت و سه‌رۆكایه‌تی سیاسه‌تی و دیپلۆماسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر له په‌یامێكدا كه له په‌ڕه‌ی فه‌رمی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر بڵاو كراوه‌ته‌وه، دووپاتی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌ركه‌كه‌ی له هه‌ولێر ته‌واو بووه و له داهاتوویه‌كی نزیك هه‌ولێر جێ ده‌هێڵێت و بۆب وۆله‌ر شوێنی ده‌گرێته‌وه.
فه‌یگن نووسیویه‌تی، خه‌ریكی ئاماده‌كاریم بۆ به‌جێهێشتنی شاری هه‌ولێر، كه ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو ئه‌ركه‌كه‌م لێره‌ی هێشتمه‌وه و منیش وه‌ك ماڵی خۆم سه‌یرم كردووه و حه‌ز ده‌كه‌م سوپاسی خۆم ئاراسته‌ی هاوڕێ و یادگارییه‌كانی پێكه‌وه‌بوونمان و به ده‌ستهێنانی كاری باش و مانادار، بكه‌م.
ئاماژه‌ی داوه، كاركردن له‌گه‌ڵ خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان بۆ بره‌ودان به ئامانجه هاوبه‌شه‌كانمان، شه‌ره‌فێك بوو بۆ من و له هه‌مان كاتدا ئه‌ركێكی دیار و سه‌ره‌كی پیشه‌كه‌یشم بوو، له كۆتاییشدا سوپاسی خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات و كه به كولتووره نایابه‌كه‌یان له‌گه‌ڵی بوون له ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردوو.
زمانی عه‌ره‌بی و فڕه‌نسی و ئیسپانی زۆر به باشی ده‌زانێت
گۆڕینی كونسوڵی گشتیی ئه‌مه‌ریكا له هه‌رێمی كوردستان له كاتێكدایه كه ئه‌مه‌ریكا هه‌میشه دووپات له گرنگیدان به هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه و هاتنی رۆب وۆله‌ریش كه یه‌كێكه له دیپلۆماتكاره دیاره‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ هه‌ولێر نیشانه‌ی بایه‌خدانی زیاتری ئه‌مه‌ریكایه به كوردستان.
رۆب
وۆله‌ر له مانگی ته‌مووز/یۆلیۆی 2012 وه‌ك كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له شاری دوبه‌ی شانشینی یه‌كگرتووی ئیماڕات ده‌ستبه‌كاربووه و تا ناوه‌ڕاستی ساڵی 2015 له ئه‌ركه‌كه‌ی له ئیماڕات به‌رده‌وام بووه، ئه‌و بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵی 1998 پێوه‌ندی به سێكته‌ری دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكاوه كردووه.
وۆله‌ر سه‌ره‌تا وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ری كاروباری ئیسرائیل و فه‌ڵه‌ستین و ئوردن له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا له كۆشكی سپی وه‌رگیراوه و كاری كردووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش دواتر وه‌ك كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له شاری جه‌دده‌ی سعوودیه و قودس به‌رده‌وام بووه له كاركردن.
پاشان وه‌ك كارمه‌ندێكی پله باڵا له هه‌ردوو باڵوێزخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له به‌غدا و پاریس كاری كردووه و دواتر بووه‌ته جێگری به‌ڕێوه‌به‌ری ئاسایشی هه‌رێمی ئه‌وروپا و كاروباری سیاسی و سه‌ربازی ئه‌وروپا له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، ڕه‌وڕه‌وه‌ی خزمه‌تی رۆب وۆله‌ر له كه‌رتی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا درێژ بووه‌ته‌وه و دواتر پۆستی باڵاتی وه‌رگرتووه، كه یاریده‌ده‌ری تایبه‌تی جێگری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بووه بۆ كاروباری سیاسی، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یش وه‌ك ئه‌فسه‌رێكی باڵا و كارمه‌ندێكی شاره‌زا له كاروباری ئێران ڕاوێژی پێ كراوه.
به دیپلۆماتكارێكی سه‌ركه‌وتوو داده‌نرێ و خه‌ڵاتی باشترینی دیپلۆماتكاری ئه‌مه‌ریكای وه‌رگرتووه
وۆله‌ر له ویلایه‌تی میسوری ئه‌مه‌ریكا هاتووه‌ته دنیاوه و كه‌مترین زانیاری له‌سه‌ری هه‌یه، به‌ڵام ئه‌وه‌ندی له‌سه‌ری بڵاوكراوه‌ته‌وه، توانیویه‌تی به‌كالۆریۆس له بواری پێوه‌ندییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك به ده‌ست بهێنێت له زانكۆی بریگهام یونگ، هه‌روه‌ها دیپلۆمی له توێژینه‌وه‌كانی سیاسه‌ت و دیپلۆماسی وڵاتانی سه‌ر ده‌ریای ناوه‌ڕاست له كۆلێژی كینگزی له‌نده‌ن به‌ده‌ستهێناوه، به‌شی زۆری ژیانی له به‌ریتانیا بووه و ساڵی 2010یش خه‌ڵاتی جێمس كلیمنتی پێ دراوه، كه ئه‌و خه‌ڵاته ته‌نیا به‌و دیپلۆماتكار و به‌رپرسانه‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه ده‌درێ، كه كاری زۆر ناوازه و پێشكه‌وتوو بۆ خزمه‌تی ئه‌مه‌ریكا بكه‌ن، سه‌ره‌ڕای ئینگلیزی زمانی یه‌كه‌میه‌تی، به‌ڵام به شێوه‌یه‌كی زۆر باش و بێ كێشه ده‌توانێ به عه‌ره‌بی و فڕه‌نسی و ئیسپانی قسه بكات.
وۆله‌ر له وتاری ماڵئاویی له دوبه‌ی كه ته‌مووزی 2015 پێشكه‌شی كردووه، دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه كه مانه‌وه‌ی له ئیماڕات و كاركردنی له‌گه‌ڵ دۆسته‌كانی ئه‌مه‌ریكا زۆر خۆشحاڵی ده‌كات. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌یش دا ئیماڕاتییه‌كان ڕێزێكی زۆریان لێ ده‌نا، چونكه دوای هاتنی وۆله‌ر بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی كونسوڵخانه‌ی ئه‌مه‌ریكا له دوبه‌ی زۆر كاری گه‌وره و گرنگی كرد.
به‌هۆی كاریگه‌رییه زۆره‌كه‌ی له‌سه‌ر نوێنه‌رایه‌تی دیپلۆماسی ئه‌مه‌ریكا له ئیمارات، باربارا لیڤی باڵوێزی ئه‌وكاتی ئه‌مه‌ریكا له ئیمارات له گوته‌یه‌ك دا به بۆنه‌ی ماڵئاوایی له وۆله‌ر گوتی، سه‌ركرده‌یه‌كی زۆر به‌هێزی بواری دیپلۆماسی له ده‌ست ده‌ده‌ین، له تیمی دیپلۆماتكارانمان له ئیمارات.
له ژێر سه‌ركردایه‌تی ڕۆب وۆله‌ر كونسوڵی گشتی ئه‌مه‌ریكا له دوبه‌ی توانی كاره‌كانی زۆر فره‌وانتر بكات و خزمه‌تی زۆر زیاتر پێشكه‌شی هاووڵاتییه ئه‌مه‌ریكییه‌كان و ته‌نانه‌ت ئیماڕاتییه‌كانیش بكات، كاتێك ئه‌و هاته دوبه‌ی ڕۆژانه ده‌مانتوانی ژماره‌یه‌كی كه‌می ڤیزا به گه‌شتیاران و ئه‌كادیمیستان بده‌ین، به‌ڵام وۆله‌ر به هه‌وڵه‌كانی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه توانی 160 كارمه‌ند و دیپلۆماتكار بۆ كونسوڵخانه‌كه زیاد بكات و له دوو نووسینگه‌ی وه‌رگرتنی مامه‌ڵه‌ی ڤیزاوه، 14 نووسینگه‌ی تری كرده‌وه، به جۆرێك ڕێژه‌ی پێدانی ڤیزای له دوبه‌ی بۆ 60 هه‌زار ڤیزا له ساڵێك به‌رز كرده‌وه.